کانونی یەکەم 14, 2019

خەباتی کورد؛ مافی گەلێک لە ناوچەیەکی پڕ لە کێشەدا

ئەو دەستەواژەیەی کورد " دۆستمان نییە چیاکان نەبێت" لەو چەند هەفتەیەی رابردوودا بە داخەوە دووبارە راست دەرچوو.
رۆژی ٢٦ـی ئۆکتۆبەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا گەورەترین و دڕندەترین تیرۆرستی داعش ئەبوبەکر بەغدادیان کوشت، ئەوەش بە هاوکاری هێزە کوردییەکان و هەواڵگری لە هەرێمی کوردستان، کە سیخوڕ لە ناو شوێنی مانەوەی داعش بۆ ئەمریکا نارد، لەوکاتەشدا ئەمریکیەکان بەردەوامن لە کشانەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، تورکیاش هاتە ئەو شوێنانەی پێشتر ئەمریکا و کوردە هاوپەیمانەکانی تێدا نیشتەجێبوون، ئەوەش بووە هۆی شەڕ لە سێ هەفتەی رابردوودا، وای کرد زیاتر لە ١٢ هەزار ئاوارەش ماڵ و حاڵیان بەجێبێڵن و روو لە هەرێمی کوردستان بکەن، ئەوەش بە گوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان .
ئەو گۆڕانکارییە دراماتیکیە کەدوای بڕیارێکی سەرۆکی ئەمریکا لە ٩ی ئۆکتۆبەر دا هات بە کشانەوە لە سووریا وای کرد رێگە لە بەردەم سوپای تورکیا خۆش بێت هێرش بکاتە سەر هەسەدە کە هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکا بوون.
شڤان فازڵ، شارەزای سیاسی دەڵێت:" کاتەکە گونجاو نەبوو و لەو باوەڕەدا نەبووین شتێكی وا بکرێت، ئەوان بەڕاستی ئێستا هەست بەو کاتە سەختە دەکەن، نەدەبوو پشتیان تێ بکرێت و خیانەتیان لێ بکرێت.
مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە
کورد گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتن، زۆرینە سوننەن و هەندێك شیعە و کریستیانیشیان تێدایە، ئەوان نزیکەی ٤٠ ملیۆن کەس دەبن لە نێوان چوار دەوڵەتی تورکیا، عێراق، سووریا، ئێران دەژین، زیاتر لە ملیۆنێک و نیوشیان لە ئەڵمانیا و دەیان هەزاری دیکە لە وڵاتە ئەوروپییەکان دەژین.
کورد لە دوای شکستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەڵێنی دەوڵەتیان پێدرا،بەڵام بۆ ١٠٠ ساڵ دەبێت جیهان دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ ناکات، بەڵان نزیکەی سێ دەیە لە هەرێمی کوردستان و چەند ساڵێكیشە لە سووریا خۆڕێبەرێکیان هەیە .
لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانەوە،زلهێزەکانی رۆژئاوا ئیمپراتۆریەتی عوسمانیان دابەش کرد بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئێستا، بەڵێنیان بەکورد دا،بەڵام دواتر ئەو بەڵێنە جێبەجێ نەکرا.
سێ ساڵ دوای پەیماننامەی سیڤەر، لە پەیماننامەی لۆزان بە تەواوی مافەکانی کورد پشتگوێ خرا و کورد لە تورکیا بووە بەشێک لە کۆماری ئەو وڵاتە، ئێستا ٪٢٠ی ئەو وڵاتە پێکدێنن .
بوون بە کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
ماوەی چەند دەیەیەکە کورد لە تورکیا بە شێوازی جیاواز مافەکانی دەخورێت، تەنانەت زۆر جار خوێندن بە زمانی خۆشیان لێ قەدەغەکراوە، نزیکەی ٣٥ ساڵ زیاتریشە شەڕی چەکداری سوپای تورکیا و پەکەکە هەیە."
ئیما سینکلەیر، بەڕێوەبەری بەشی تورکیا لە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت:" لە تورکیا نادیدە گرتن و باوەش نەکردنەوە بۆ چالاکی سیاسی کورد هەیە، ناسنامەی سیاسی کورد لەو وڵاتە رێگەی دەرکەوتنی لێگیراوە ."
کورد هەمان ئەزموونیان هەبووە لە سووریا، رژێمی سوریا،کەلەلایەن نەوەکانی ئەسەدەوە بەڕێوەدەبرێن، هەوڵیان داوە وڵاتەکە تەواو بکەنە عەرەبی، لە ساڵی ١٩٦٢ وە رێگە بە کورد نەدراوە ناسنامەی خۆشیان هەبێت، مافی دەنگدان و چەندین مافی دیکەش، لە عێراق کورد پێش ئەوەی لە دوای شەڕی کەنداوەوە ببێتە هەرێمێكی سەربەخۆ تووشی هەمان چەوسانەوە بوون،بەڵام دواتر لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق هەرێمی کوردستان مافەکانی لە دەستوور جێگیرکرا .
سەدام خراپترین تاوانی لەژێر ناوی شاڵاوی ئەنفال دژی کورد ئەنجامدا، زنجیرەیەک هێرشی جینۆسایدی کردە سەر سەتان هەزار کورد لە باکووری وڵاتەکە، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دەڵێت نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس لەژێر ئەو شاڵاوە شەهیدان کراون.
ئێستا نزیکەی٣.٦ ملیۆن ئاوارەی سووری لە تورکیا دەژین، سەرەڕای ئەوەی ئەوروپا رەتی دەکاتەوە پارە بۆ ئەو ئاوارانە دابین بکات،تورکیا توانیویەتی ئاوارەکان لای خۆی بێڵێیتەوە، حکومەتی تورکیا پلانی هەیە ئەو ئاوارانە لەناوچەی ئارام نیشتەجێ بکات .
مانگی ئابی ئەمساڵ سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند:" ئاوارە عەرەبەکانی سووریا لە باکووری سووریا نیشتەجێ دەکەن، بەوهۆیەشەوە ئێستا ناوچە کورد نشینەکانی باکووری سووریا عەرەبیان تێدا نیشتەجێ دەکرێت و دیمۆگرافیایان دەگۆڕدرێت."
سینکلەیر وێب دەڵێت:" ئەگەر ژمارەیەکی زۆر خەڵكت هەبێت لە ناوچەیەکی دەوڵەتێک کە ئاوارەبن تێیدا بیان بەیت لە ناوچەی دیکەی وڵاتێکی دیکە نیشتەجێیان بکەی، ئەوە بەپێی یاسا تاوانی جەنگە.

سەرچاوە: ئێن بی سی نیوز

 

© 2017 Hawler