کانونی یەکەم 14, 2019

ئایا ئەمریکا خیانەتی لە هاوپەیمانە کوردەکان کرد، یان چیرۆکەکە لەڕاستیدا خراپترە؟

 


وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: هاوکار جلال

زۆرم خوێندەوە دەربارەی (خیانەتی ئەمریکا لەکوردەکان)، پێموانییە ئەوە خیانەت بێت: پێم وایە ئەوە دەستپێکی لێکدانەوەی سیاسی بوو لەلایەن پۆمپیۆ و جێفری، کە لە ساڵی پارەوە لەبەشی ویلایەت کرابوو. ئامانجەکە بۆ کۆتایی هێنان بەبەشداری ئەمریکا لە هاوبەشیکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەڵام بەو شێوەیەی لێهات کە بەشێکی هەسەدە تێکشکان لەناوچە کوردیەکان، بۆیە ئەمریکا بەتەنها کۆتایی پێهێنا لەگەڵ ناوچەکانی هۆزە عەرەبەکان و عەرەبە پێکنەرەکانی هەسەدە، ئەوەی کە دەرکەوت و لەبەرچاو بوو ئەمریکا خەمی خوارد نەک یەپەگە. ئامانجەکە وەکو بەشێک لە کەمپەینی دژە ئێران بوو، کە تورکیا ببێت بە نەیاری ئێران (کە وانیە).
بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو کارەش، دەربەدەر کردنی یەک ملیۆن کورد دەخوازێت، بۆ ئەوەی بوار بۆ تورکیا بڕەخسێت بۆ ئەنجامدانی شاڵاوی گواستنەوەی پەناهەندەکان. بۆ هەندێک لە سیاسەتمەدارەکانی ئەمریکاو ئەوروپا ئەوە پێشوازی لێکراو بوو، لەبەرئەوەی قەیرانی ئاوارەکان و چونیان بۆ ئەوروپا کەمدەکاتەوە و هاوکات بۆ ئاسایی کردنەوەی جەماوەری ڕاستڕەوە.
سیاسەتمەدارەکان، دەیانویست جۆرێک لە پاکتاوی نەژادی بکەن لەپشت ناوەکانی (ناوچەی ئارام) و (ڕاڕەوی ئاشتی) ئەوەی کە لەزمانی میدیایی ئینگلیزیدا تاقی کرابوونەوە پێش ئەوەی پێشنیار بکرێن.
هەسەدە، کە ئەمریکا یارمەتیدان لەدروست بوون و چەکدارکردنیان، هەروەها ئەمریکا هانیدان بۆ گرتنی ڕەققە و دواتر 11000 خەڵک بونە قوربانی لە شەڕی داعش، ئەمە دەبێتە خستنەوە سەرباری هەسەدە کە ئەرکەکەی ئاگاداری داعشە دەست بەسەرکراوەکان بن و زیندانیان بکەن، کە نزیکەی 10.000 کەس دەبن.
پنتاگۆن دەخوازێت بەردەوام بێت لە ڕاهێنانی 100.000 سەربازی هەسەدە، بۆئەوەی بەکاربهێنرێن بۆ ئاسایشی ناوخۆیی و چاودێریکردنی داعش.
سیاسەتمەدارەکان لێکدانەوەیان کرد، کە دەتوانن لەدوای کەرکوک و عەفرین نزیکەی 180.000 کورد پاکتاوی نەژادی بکەن، لەکاتێکدا بەبێ ئاگاداری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەبەرئەوەی ئەوەیە کە ڕوویدا لەکەرکوک و عەفرین.
ئایدیاکە بریتیە لە فرۆشتنەوەی ئەم داواکارییە بە هەسەدە (با کەمێک بە تورکیا ببەخشین تا وای لێبێت هەست بەوە بکات کە ترسی ئاسایشی چارەسەر دەبێت)، لەژێر پەردەی (ئاسایشی) گواستنەوەی 180.000 خەڵک لە ئۆکتۆبەری 2019. دواتر ئەمریکا دەخوازێت بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان تاکو تورکیا وردە وردە بە تەواوی ناوچەی ئارام بنیاد دەنێت لەگەڵ هەمئاهەنگی و پێدانی پاڵپشتی ئاسمانی ئەمریکا بە تورکیا بۆ بۆمب بارانکردنی شوێنەکانی هەسەدە، ئەو شوێنانەکەی ئەمریکا زانیاری هەبوو دەربارەیان، چونکە لەسەرەتای دروست بوونی هەسەدە ئەمریکا هاوکاریان بوو لەیەکەم شوێنەوە لەنزیکەوە کاری لەگەڵ دەکردن.
هەنگاوی یەکەم تەواو بوو: تورکیا ناوچەی ئارام بەدەست بهێنێت و ڕاگواستنی 180.000 کورد.
هەنگاوی دووەم تەواو بوو: هەسەدە ببێت بە بەڵێندەر بۆ وەستاندن و گرتنی ئەندامانی داعش.
هەنگاوی سێیەم تەواو بوو: زیاتر کارکردن لەسەر ناوچە عەرەبیەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە.
هەنگاوی چوارەم: بریتیە لە ئامادەکاری هێرشی دواتری تورکیا و ڕاگواستنی 200.000 کوردی تر.
ئەمریکا لێکدانەوەی کردووە لەسەر ئەوەی کە کوردەکان دەکرێ وردە وردە ڕابگوازرێن، لەبەرئەوەی بینیان چۆن بەهاندانی ئەمریکا بەسەرکەوتوویی عەفرینی کردە قوربانی. لە مانگی یەکی 2018، ئەمریکا بە (یەپەگە)ی وت: (تەنها ڕێگە بدە تورکیا عەفرین بەدەست بێنێت، ئێوە دەتوانن خۆرهەڵاتی سوریا وەرگرن). ئێستا ئەمریکا دەڵێت: (تەنها ڕێگە بدەن تورکیا چەند سەد هەزارێک پاکتاوی نەژادی بکات ئەو کاتە دەتوانین پێکەوە کاربکەین).
ئەوە سەرنجێکی زۆر زیرەکانەی سیاسەتی واشنتۆنە: خەڵکی فەقیرو بێ دەسەڵات بدۆزەرەوە و پڕچەکیان بکە بۆ شەڕی تیرۆر، دواتر لێگەڕێ هاوپەیمانەکەی ناتۆ بۆمب بارانیانیان بکات، لەکاتێکدا دڵنیایت ئەوان زیندانەکان دەپارێزن. دڵنیابە ئەوانە کار بکەن تا ئەوکاتەی چیتر پێویستت نین، دواتر ڕاگواستن و پاکتاوی خێزانەکانیان بکەو دەریان بکە.
خراپترین شت کە کوردەکانی سوریا کردیان هاوپەیمانێتی بوو لەگەڵ ئەمریکا، لەبەرئەوەی سەرەنجام ماڵ و حاڵیان لەدەستدا لەسەر هەندێک سەرکێشی نامۆ لە زیندانیکردنی داعشە دەست بەسەر کراوەکان بەبێ هیچ دان پێدانانێک. بۆ نمونە ئەمریکا هەموو کوردەکانی دەرکرد لە پڕۆسەی جنێف. ئەوە دەبێتە بەڵگەیەک کە ئامانجی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای سوریا سەرەنجام پاککردنەوەی بوو لە کوردەکان، لەبەرئەوە دەکرێت بدرێـت بە هێزێکی تر. بەڵام هەسەدە بەکوێرانە ڕێگای ونکرد و باوەڕی بە واشنتۆن هێنا. باشە، با بێ هیوان بین لە عەفرین. باشە. پێویستمان بەوە نییە لە جنێف بەشدار بین. باشە. 180.000 خەڵک گوێزرانەوە، ئەوەش قەینا ئاساییە، تکایە تکایە ڕێگەمان بەن یەک یان دوو شوێنی باش وەرگرین لە نزیک نەوت، شوینێک کە ئێمە پارێزگاری لێدەکەین بۆ ئێوە.
هەرگیز ئەمریکا هاوپەیمانێکی لە هەسەدە باشتری نەدۆزیوەتەوە، هاوپەیمانێک کە دەتوانێت قوربانی بدات، داوای لێ بکە شەڕت بۆ دەکات، بەندکراوەکانت بۆ زیندانی دەکات و هەتا خێزانەکانیشیان وەدەر دەنێت و هێشتا کارت بۆ دەکات.
هاوپەیمانە "زیرەکەکان" وەکو تورکیا، دڵنیا دەبێتەوە شتێک وەدەستخات لە واشنتۆن و ئەمریکا بەدەست دەهێنێت کاری بۆ بکەن.
ئەوە ڕوون نیە ئەگەر لەهەر کاتێکدا خاڵی شکست و وەستان بۆ هەسەدە. هەتا ئێستا ئەوەی کە دیارە بۆ هەمیشە شەڕ دەکات و قوربانی دەدا و ڕێگە ئەدات خەڵکەکەی ڕابگوازرێن، لەبەرامبەردا هەرگیز داوای هیچ شتێک لە ئەمریکا ناکات.
بەگشتی دەمەوێ بڵێم ئەرگەر کەسێک داوام لێبکات شەڕی بۆ بکەم و بە خیزانەکەم بڵێ ڕاگواستنی نەژادی ببێت لە وەڵامدا (نەخێر، سوپاس) هەڵدەبژێرم.
ئەگەر هەسەدە لەسەرەتاوە لەگەڵ ئێران یان ڕوسیا کاری بکردایە، ئەوە ئەمڕۆ هێشتا خاک و خەڵک و ماڵەکەشی لەدەست دەبوو. هاوبەشێکی هەڵەی هەڵبژارد، لەبەرئەوەی زۆربەی سیاسەتمەدارەکانی ئەمریکا وەک جەمیس جێفری ڕێزی خەڵکی ڕۆژئاوای نەگرت لەهەر شتێک کە شایستەی وتن بێت. وا نابینن کوردەکان ئەو مافەیان هەبێت کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیەتی.
کاتێک داوای هاوبەشی لەکەسێک دەکەیت و پێتدەڵێن لە ژورەکەی دواوە لەسەر زەوی نان بخۆ، لەکاتێکدا ئەوان لەسەر مێز نان دەخۆن، ئەوا تۆ هاوبەش نیت، تۆ خزمەتکاریت. بۆ هەندێ هۆکار، هەسەدە پێگەی خزمەتکاری قبوڵکرد. تۆ ناتوانیت خیانەت لە خزمەتکارێک بکەیت یان پاککەرەوەیەکی ماڵ. بەداخەوە بە هۆی پێکهاتەی هەسەدەوە هیچ ڕەخنەیەکی ناوخۆیی یان پرسیارکردن ڕێگە نەدراو بوو بکرێت دەربارەی سیاسەتەکانی.

 

© 2017 Hawler