تشرینی دووەم 16, 2019

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە: پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌و هێزانه‌ به‌ره‌و گیاره‌ له‌موسڵ بچن

فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی هێزەکانی پێشمەرگە لە میانەی گفتوگۆیەکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، باس لەو هێزە کشاوەیەی ئەمریکا دەکات کە لە چەند ڕۆژی پێشتردا، ڕۆژئاوایان جێهێشت و بەرەو هەرێمی کوردستان هاتن، جەبار یاوەر باس لەوە دەکات، ئەوان لە حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەوە جموجۆڵ و کشانەوەیەی هێزەکانی ئەمریکا بوونە و ڕایدەگەیەنێت، بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئاگاداری هەرێمی کوردستان بووە و دەڵێت:" ئێستا وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیارییه‌كی وردمان نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌مریكا و عیراق به‌ ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌ كه‌ له‌دواهه‌نگاودا ئه‌م هێزانه‌ له‌كوێ جێگیرده‌بن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ ئه‌مینه‌كان بۆ تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌پێی هه‌واڵگری ئه‌مریكا خۆی بێت بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆیه‌ له‌وێوه‌ تێپه‌ڕین چونكه‌ ده‌روازه‌كانی تر یا ڕه‌بیعه‌یه‌ یا قائیمه‌، "
جەبار یاوەر سەبارەت بە مانەوە یان نەمانەوەی ئەو هێزانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت" دیاره‌ هه‌ندێك له‌ ڕاوێژكارانی ئه‌مریكا و هه‌ندێك له‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ مێژه‌ له‌كوردستانن بنكه‌ و باره‌گای فه‌رمی خۆیان هه‌یه‌ له‌كوردستان بۆیه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ له‌ 2014وه‌ له‌كوردستانن بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ بابه‌تی مه‌شق و هه‌ماهه‌نگی شه‌ڕی داعش، وه‌كو من پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌و هێزانه‌ به‌ره‌و گیاره‌ له‌موسڵ ده‌چن، له‌كۆتایدا ڕه‌نگه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان جێگیر نه‌بن."
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سەبارەت بە جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیا و فراوانبوونی، باس لە بوونی مەترسی ئابوری و سیاسی و دروستبوونی گرژی و نائارامی لە ناوچەکە دەکات و ڕایدەگەینێت لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان جێگای جموجۆڵی سەربازی وڵاتی تورکیایە لە دژی پەکەکە و حکومەتی هەرێمیش چەندین جار داوای کردووە خاکەکەی بۆ شەڕی لایەنە دژ بەیەکەکان بەکار نەهێنرێت و دەڵێت:"‌ جموجۆڵی هێزه‌كانی توركیا له‌سنوری عیراق-هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، جموجۆڵه‌كان زیاتر به‌ ئاسمانه‌وه‌یه‌ وه‌ ڕۆژانه‌یه‌ ده‌توانم بڵێم له‌ ساڵی 2007 وه‌ تا ئێستا توركیا ڕۆژانه‌ ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌ تۆپباران ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا هه‌یه‌."
پێشتریش پێش هێرشی توركیا له‌باكوری سوریا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا له‌ناو هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌، به‌ڵام بێگومان فراوانبونی ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌م له‌ ڕۆژئاوا هه‌یه‌ هه‌م له‌ سنوری هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه‌ بێگومان ڕۆڵێكی نه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌تی ده‌بێته‌ هۆی چۆڵكردنی ئه‌و گوندانه‌."
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار ئه‌و پرسه‌ی وروژاندووه‌ كه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌كارنه‌هێنرێت له‌ململانێی لایه‌نه‌ دژ به‌یه‌كه‌كان چونكه‌ ئه‌وه‌ زیان له‌ ئه‌منیه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، جگه‌ له‌وه‌ی زیانی ئابوری ده‌دات له‌هه‌رێمی كوردستان چونكه‌ ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌ ده‌روازه‌ی سنورین له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران."

 

© 2017 Hawler