تشرینی دووەم 19, 2019

وەزارەتی كشتوكاڵ باجی لەسەر چەند بەروبومێکی کشتوکاڵی هەڵگرت

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو گراننەبوونی نرخ و هاوسەنگیی بازاڕ، باج لەسەر چەند جۆرە سەوزە و میوەیەك هەڵدەگرێت.
حوسێن حەمەكەریم، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە رۆژی یەكی مانگی 11ـوە، وەزارەتی كشتوكاڵ باج لەسەر هەریەكە لە بەرهەمەكانی (تەماتە، پەتاتە، باینجان، بامیە، شووتی و گوڵەبەڕۆژە) هەڵدەگرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ گوتیشی، ئەم بڕیارە كاری پێ دەكرێت تا دووبارە ئەم بەرهەمانە وەرزی پێگەیشتنیان دێت لە هەرێمی كوردستان، كە بێگومان بریارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ پڕكردنەوەی پێویستیی بازاڕ و گراننەبوونی نرخی ئەم كاڵایانەیە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا.

 

© 2017 Hawler