تشرینی دووەم 19, 2019

بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوا، نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون

دیدەبانی مافی مرۆڤ باسی چوونی هێزەکانی حكوومه‌تی سووریه‌ بۆ شاری منبج لە باکووری ڕۆژهەڵات شاری حەلەب دەکات کە هاوکات هێزەکانی هاوپەیمانان ئەم بەیانییانە لێی کشاونەتەوە. هەروەها دیدەبانی مافی مرۆڤ باسی لەوە کردووە کە پێشبینی ئەوە دەکرا کە کاروانێکی گەورەی هێزەکانی ئەسەد بچنە نێو شاری کۆبانێەوە (عەینولعەرەب)، بەڵام هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ڕێگرییان لێ کردوون.

ڕژێمی سوریە پاش پاشەکشەپێکردنی لە لایەن داعشەوە، نزیکەی پێنج ساڵە لە تیپی ٩٣ی ناوچەی عەین عیسا لە باکووری شاری ڕەقە و لە سنووری فوڕات وەک هاوسنووری خەلافەت جێگیر بوونە. ئێستا هێزەکانی سوریە لە باکووری ناوچەی تەلتەمر لە نزیکی شاری تەبقا لە نزیک ڕەقە جێگر بوونە. هەروەها هەندێک جووڵەشی لە ناوچەی نێوان شارەکانی حەسەکە و سەرێ کانی کردووە، شوێنێک کە هێزەکانی سوریەی دیموکرات (هەسەدە)ی لێ بووە ٦ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیە و سوریە دوورە و لەگەڵ یەک ڕێککەوتوون تا سوپای ئەسەد بچێتەوە سنوورەکان بۆ ئەوەی تورکیە دەست بەسەر ڕۆژئاوادا نەگرێت.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە هێزە هاوپەیمانەکان چاودێری ناوچەیەکە دەکەن کە لە بنکەی سەربازی خۆیانەوە لە ناوچەی "خراپ عشک" لە نزیک کۆبانێ دەست پێ دەکات تا فڕۆکەخانەی سرین، ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزەکانی سووریه‌ لە ناوچەی غبیش لە نزیک تاڵم نیشتەجێ بوونە.
شەر و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد لە لایەک و سوپای تورکیەو ملیشیا تیرۆریستییە ئیسلامییەکانی سەر بەو وڵاتە لە لایەکی ترەوە، کوژراو و بریندارێکی زۆری لێ کەوتووەتەوە و خەڵکێکی مەدەنی زۆریش هەم گیانیان لەدەست داوەو هەم ئاوارە و ماڵوێران بوونە.
تا ئێستا یەک لەسەر چواری ملیۆنێک کەس کە دەکاتە ٢٥٠ هەزار کەس لە خەڵکی مەدەنی، بە هۆی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیەوە ئاوارە بوونە و لە ناوچەکانی خۆیان و لە نێو شارەکانەوە هەڵاتوون بۆ دەوروبەر و نزیکەی ٥٠٠ کەس ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. ئەم خەڵکەش زیاتر لە ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی و دربەسێی و کۆبانێ و عەین عیسا و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی فورات لە هاوسنووری لەگەڵ تورکیەن.
بە پێی ئامارەکانی دیدەبانی مافی مرۆڤی سووریە، ئەم خەڵکە ئاوارەبووە لە دۆخێکی خراپی مرۆیی دەژین و سەرەڕای ئەوەی کە ئەوانەیش لە نێو شارەکان ماونەتەوە لەگەڵ مەترسی بێ ئاویی و کارەبایی ڕووبەڕوون. بۆ نمونە لە شاری حەسەکە ئاوەکەی پچڕێنراوە و وێستگەکانی کارەبا بە هۆی تەقە و تۆپبارانەکانەوە و تێک شکاوە و هەر ئەمەیش وای کردووە بە هەزاران کەس لە مەترسی بێ ئاویدان.
هێرشە سەربازییەکەی تورکیە و گرووپە تیرۆریستییە ئیسلامییەکانی سەر بەو وڵاتە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کە بە ناوی "کانی ئاشتی" دەستیان پێ کرد، هەتا دێت قوربانی مەدەنی زیاتر دەگرێت. بە پێی راپۆرتی دیدەبانی مافی مرۆڤی سوریە، ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە نزیکەی ٧١ کەسن کە ٢١ـیان منداڵن. هەندێک لەم کوژراوانەش بە شێوەی ئاشکرا و لە ڤیدیۆی ئەو گرووپە تیرۆریستیانەی کە تورکیە پاڵپشتییان دەکات، بەدەر کەوتوون. واتە هەندێکیان بە ئاشکرا و لە نێو گۆڕەپانی شارەکان تیرباران کراون و بە شێوەی ئاسمانی و لە ڕێگەی فڕۆکەکانی تورکیەشەوە زۆر کەس کوژران، بۆ نمونە ١٩کەس لە شاری سەرێ کانی گیانیان لەدەست دا کە دوویان ڕۆژنامەنووس بوون.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا، ئەرتەشی تورکیە دەستی بەسەر ٥١ ناوچەدا گرتووە لە شارەکانی گرێ سپی و ساوک و مەزرای ئەلحەمادی و ئەبووقەبر و مەزرای ئەلمەسیحی و حەمیدە و مەهیدە و والدادات و ئەلیابسە و مەشرەفە و تەلفندەر و تروازیە و حویران و واستە و غجیر و شوکان و خالدیە و عەریزە و نبهان و ئوم جرن و غزیل و حاوی و تەبابین و سەواوین و جامووس فلیو و زیدی و دروبیە و عەین عروس و تەل عەنتەر و بەدیع و جاسم عەلی لە ناوچەی گرێ سپی و شاری مابروکا و گوندەکانی کنتری و وزحە و توجیل و عەلوک و کشتو و ئەقساس و تەل خەنزیر و عەزیزیە و بالوجە و ئەبو سون و حویش ئەلناسر و نەعیم و ساڵحیە و ئەللیبیە و تەل بەنات و کاجو و مەدائین و ناح لە نزیک سەرێ کانی.
لەم ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا تا ئێستا ٢٩٥ کەس کوژراون لە شەڕڤانان هێزەکانی سوریە و سەربازانی تورکیە و ملیشیاکانی سەر بە تورکیە کوژراون.

تێبینی:
ئەم ڕاپۆرتە لە ماڵپەڕی دیدەبانی مافی مرۆڤی سوریە وەرگیراوە.

© 2017 Hawler