تشرینی دووەم 19, 2019

شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەران باڵیۆزخانەی عێراقی لە لەندەن بەسەرکردەوە.

شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتی دکتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامێتی پەرلەمانتاران ئەحمەد سەفارو حوسێن مالکی و گاتع روکابی لە لەندەن سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقییان کرد و لەگەڵ باڵیۆز وفەرمانبەرانی باڵیۆزخانە کۆبوونەوە. لەو سەردانەدا دکتۆر بەشیر حەداد بەشەکانی باڵیۆزخانەی بەسەرکردەوە و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تیمی باڵیۆزخانە و پاشکۆکانی(ملحقيات)، دەستخۆشی لە فەرمانبەرانی باڵیۆزخانە کرد و گوتی، "هەوڵی ئەو فەرمانبەرانە رۆڵی گەورەی هەیە لە پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، ئێوە نوێنەرایەتی عێراق دەکەن لە بەریتانیا، ئەرکی یەکەمتان پارێزگاریکردنە لە پێگەی عێراق و بەرگریکردنە لە بەرژوەندییەکانی, کە ئەوە ئەمانەتێکە بەسەر شانی ئێوەوەیە، پێویستە بەردەوامی بە پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان بدەن لەگەڵ بەریتانیا لەچوارچێوەی سیاسەتی عێراق ." جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی" پيويسته هەماهەنگى تەواو هەبێت له نێوان باڵیۆزخانەى عێراقى و نوێنەرايةتى حكومەتى هەرێمى كوردستان، وه دەبێت ئێوەی کارمەندانی باڵیۆزخانە نزیکبن لە رەوەندی عێراقی لە بەریتانیا چونكه ئێوە مەرجەعی ئەوانن، هەروەها پێویستە گوێیان لێبگرن و کارئاسانییان بۆ بکەن و خزمەتگوزاری پێویستییان پێشکەش بکەن." لەلایەن خۆیانەوە، کارمەندانی بەڵیۆزخانەی عێراق خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی دکتۆر بەشیر حەدادو شاندی یاوەری دەربڕی و هەوڵەکانیان بەرزنرخاند لە گرنگیدانی بە بەدواداچوون بۆ هەوڵ و کارەکانی باڵیۆزخانەکانی عێراق، کە ئەوە کاریگەری ئەرێنی دەبێت و دەبێتە پاڵنەرێکی مەعنەویش بۆ باشکردنی کاری دیپلۆماسی بەجۆرێک کە شایستەی پێگەی عێراق بێت، هەروەها فەرمانبەرانی باڵیۆزخانە بەوردی باسی کارەکانی خۆیان و پەیوەندییان لەگەڵ رەوەندی عێراقی کرد لەگەڵ و ئەو بەربەست و کیشانەی دێنە رێیان و پێشنیازەکانیش بۆ چارەسەر خرانە روو. نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ١٥/١٠/٢٠١٩

© 2017 Hawler