تشرینی دووەم 19, 2019

حكوومەت ئامادەكاریی بۆ پێشوازیكردن له‌ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەكاریی بۆ ھاتنی ئاوەرەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و داواش لە وڵاتان دەكات، ھاوكاری مرۆیی بگەیەنن.

جووتیار ئادل، گوتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە رێی كۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتییەكانەوە داوای كردووە، وڵاتان ھاوكاری بگەیەننە ھەرێمی كوردستان، بۆ ھاوكاریكردنی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان.
ئاماژەی بەوەش كرد، تا ئێستا زیاتر لە 200 ئاوار لە رۆژئاوای كوردستانەوە گەیشتوونەتە ھەرێمی كوردستان.
به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ و په‌نابه‌ر روو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئاماده‌كاریی بۆ هاتنیان ده‌كات.

لە کوردستان ٢٤ـەوە

 

© 2017 Hawler