تشرینی دووەم 19, 2019

لە سەرەتای سەری ساڵەوە تەنها ئۆتۆمبێلی بێ لێدراو هاوردەی هەرێم دەكرێت

وەزارەتی ناوخۆ حكوومە‌تی هەرێمی كوردستان، چە‌ند ڕێنماییە‌كی نوێی بۆ هاوردە‌كردنی ئۆتۆمبێل دە‌ركردووە.

بە پێی بەیانێكی كە رۆژی یەكشەممە 13/10/2019 دەرچووە و واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، وێنەیەكی دە‌ست (رۆژنامەی هەولێر) كە‌وتووە‌، كۆمەڵێك ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەرچووە‌.
كە ئەمانەی خوارەوەش بەشێكن لە ڕێنماییەك نوێی وە‌زارە‌تی ناوخۆ:
وەرگرتنی بەڵێننامە لە كۆمپانیاكانی هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلیان هەیە، سزادانیان بە بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك كە هاوردە‌ بكرێت، بە پێچەوانەی مەرجەكانی بڕگەی 7ی خوارەوە.
- بەستنەوەی سەرجەم كۆمپانیاكانی كوالێتیی كۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكان بەیەكەوە بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی داتاكان بۆ هەموو كەرەستەكان تا بەرواری 31/12/2019.
- نرخی پشكنین وەك ئەو نرخانە دەبێت كە پێشتر وەزارەتی دارایی دەستنیشانی كردوون.
- پێویستە هەر ئۆتۆمبێلێك ەاوردەكراوبێت بڕوانامەی (COC) لەگەڵ بێت و مۆڵەت دەدرێت بە كۆمپانیاكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل كە لە دەروازەی سنوورییەكان كار دەكەن، تا 1/11/2019 ئەم بڕگەیە جێبەجێ دەكرێت، لەو سنوورانەی كە تا ئێستا كاری پێ ناكرێت.
- لەكاتی بوونی جیاوازی لە نێوان پشكنینی ئۆتۆمبێل لەلایەن كۆمپانیاكانی پشكنینی كوالێتی لە سنوورەكان و پشكنینی كۆتایی كە لەلایەن لێژنەكانی ەاتوچۆوە، دەكرێت بە بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ هەر حاڵەتێك كۆمپانیای پشكنەر سزا دەدرێت لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكە لەو دەروازەی كە لێی ەاتووە.

لە بەیانەكەی وەزارەتی ناوخۆ زاراوی لێدراوە چاكراوە شی كراوەتەوە كە ئەم خاڵانەی خوارەوە لە خۆی دەگریت:
- لێدان لە پێشەوە بە گشتی وەكو بۆنیت و چەمەلغی پێشەوە بە شێوەیەك كە كارتیكردنی كردبێت لەسەر كۆمەڵەی ستێرن، ئێرباگ و خواركردنی شاسی و بەدەن، بەڵام ئەگەر كۆمەڵەی ستێرن، ئێرباگ چاكرا بێت پێش داخل بوونی گەرێندرابێتە بۆ باری ئاسایی رەسەنی كۆمپانیانی دروستكەر بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە ئێستا لەسەر سنوور راگیراون یان لە ئایندە هاوردە دەكرێن ئەوا كێشە نابێت لە داخل كردنیان یان تۆماركردنیان
- لێدان ئۆتۆمبیل لە پشتەوە بە شێوەیەكی گشتی وەكو سندوفی ئۆتۆمبیل و چەمەلغ و بەدەنی پشتەوە بە شێوەیەك كارتیكردنی كردبێت لە تەقینی ئیرباگ و خواركردنی شاسی یان بەدەن، بەڵام ئەگەر لە پێش هاوردەكردنی ئۆتۆمبیل ئەو كێشانەی ئۆتۆمبیل چاكرابێت لەسەر شێوازی كۆمپانیا دروستكەر واتە گەڕابیتەوە سەر بارودخۆی كۆمپانیای دروست كەر ئەوا داخل دەكرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانەی لەس سنوور راگیراون یان لە ئایندە هاوردە دەكرێن .
- لێدانی هەر تەنیشتی ئۆتۆمبیل كە كاری لەسەر تۆكمەكانی ئۆتۆمبیل بوبیت( توكمەی پێشەوە و ناوەراست و دواوە ) بەڵام ئەگەر تەنها دەرگا بێت بە هۆی لێدانێكی سووكەوە بێ ئەوەی كاری تێكردبێت لەسەر تەقینی ئێرباگ و خواربوونی توكمەكان ئەوا كێشە نابێت داخل دەكرێت.
- ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە پێش هاوردەكردنی كار تەكسیان كردووە داخل ناكرێت
- گشت ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە ئێستا لەسەر سنوون و راگیراون و ئەوانەی داخل كراون دەبەخشرێن لە هەر سزایەكی دواكەوتن كە لە گومرگ لەسەر تۆماركراوە یان بە هۆی تۆمار نەكردنی كەوتۆتە سەر ئۆتۆمبیل تا ئەو رۆژەی بڕیاری كۆتایی دەردەچێت بە تۆماركردنیان یان رەت كردنەوەی تۆماكردن بە مەرجێك پشنكین بە ماوەی (60) رۆژدا بۆ بكرێت دوای ئەو ماوەیە دەبێت گشت سزاكانی دواكەوتنی بدات.
- ئەم بەیانە تا (31/12/2019) كاری پێ دەكرێت
- لە (1/1/2020) تەنها بێ لێدراو ( clean title) و ئۆتۆمبیلی سفر كیلۆ مەتر بە پێ مودیلی رێگە پێدراو داخل دەكرێن.

© 2017 Hawler