تشرینی یەکەم 17, 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی غەددی سووریا دەكات

رۆژی شەممە 12ـی 10ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ ئەحمەد عاسی ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی سووریا و دواپێشهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان تاوتوێ كرا. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا و ئاوارەبوونی خەڵك و كارەسات و نەهامەتیی زیاتر بۆ گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

© 2017 Hawler