کانونی یەکەم 13, 2019

سەرۆكی یەكێتی هەنگەوانانی عەرەب : كۆنگرەی یەكێتی هەنگەوانانی عەرەب لە هەولێر، سەرکەوتووترین و گەورەترین بوو

سەرۆكی یەكێتی هەنگەوانانی عەرەب دەڵێ، كۆنگرەی یەكێتی هەنگەوانانی عەرەب كە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو بە سەركەوتووترین و گەورەترین كۆنگرەی هەنگەوانان دادەنێم و هەنگوینی كوردستان ساڵانە بەهۆی بەرزی كواڵێتیەوە پلەی نایاب بە دەست دەهێنێت.

رۆژی 7ی ئەم مانگە لە هەولێر دوازدەهەمین كۆنگرەی یەكێتی هەنگەوانانی عەرەب دەستی بە كارەكانی خۆی كرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو، كونگرەكە هەموو جۆرێكی هەنگ و هەنگوین و كەرستە و پێداویستی و زانستی هەنگەوانی و پزیشكی و ئەندازیاری و ئەو بابەتانەی پەیوەستە بە هەنگ و هەنگوین لە خۆ دەگرت. لە كۆنگرەكەدا چەندین توێژینەوە و بابەتی زانستی تایبەت بە هەنگ و هەنگەوانی لەلایەن كەسانی خاوەن بروانامەی بەرز و شارەزا لە پەروەردەی هەنگ و چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی هەنگ پێشكەش كران.
هەنگەوینی كوردستان هەموو كاتێك لە دەرەوە داوا دەكرێت، بەتایبەتی كۆمپانیاكان دەیانەوێت بە تۆن هەنگەوینی كوردستان بكڕن و ببنە دەرەوە، ئەمساڵ بەرهەمی هەنگوین لە هەولێر زۆر بوو، بەڵام لە دهۆك و سلێمانی وەكو پێویست نەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئەمساڵ زیاتر لە 500 تۆن هەنگوین لە هەرێمی كوردستان بەرهەم هاتووە.
ئیبراهیم هادی، سەرۆكی یەكێتی هەنگەوانانی عەرەب رایگەیاند، وەكو ئەمینداری گشتی یەكێتی هەنگەوانانی عەرەب، ئەو كۆنگرەی كە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو بە سەركەوتووترین و گەورەترین كۆنگرەی هەنگەوانان دادەنێم، كە لە مێژووی كۆنگرەی وڵاتانی عەرەبی بەڕێوەچووە، ئەو جۆرە هەنگوینانەی كە لە كوردستان بینیمان كە تایبەتن بە هەنگەوانانی كورد ساڵانە هەنگەوینی كوردستان بەهۆی بەرزی كواڵێتیەوە پلەی یەكەم بە دەست دەهێنێت و بەجۆرێكی یەكجار باش هەژمار دەكرێت، كە یەكێك لە هەنگەوانانی كورد لە ساڵی 2017 بەشداری لە كۆنگرەی هەنگەوانانی كرد لە وڵاتی میسر خەڵاتی باشترین جۆری هەنگەوینی بە دەست هێنا لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی".

© 2017 Hawler