ئاب 08, 2020

دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان شەقامەکانی جەنجاڵ کردووە

بەھۆی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، فشاری سەر شەقامەکان زیادی کردووە و حاڵەتەکە بەرچاوتر لە سەنتەری شاری سلێمانی هەستی پێدەکرێت، بە تایبەت لە کاتی بەیانیاندا قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر شەقامەکانی شارەکە درووست دەبێت، ئەمەش ناڕەزایەتیی شۆفێران و ھاووڵاتیانی لێ کەوتووه‌تەوە.

لەم بارەیه‌وە، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ئێستا پلانێکی دیاریکراویان نییە، بەڵام داوای فراوانکردنی شەقامەکانیان کردووە و سیستمی گواستنەوەی گشتیش بەلاواز ناو دەبات.
بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، لە ناو شار 550 ھەزار ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئەوان تۆمار کراوە، ئەمە جگە لەوەی رۆژانە لە خواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە ئۆتۆمبێل روو لە سلێمانی دەکەن.
سەرەتای 6 مانگی ئەمساڵ، بەھۆی رووداوەکانی ھاتوچۆوە، 75 ھاووڵاتی بوونەتە قوربانیی کە 25 کەسیان پیادە بوون و ئەوانی دیکە شۆفێر، یاخود سەرنشین بوون.

لە کوردستان 24ـەوە

© 2017 Hawler