ئەیلول 30, 2020

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم، خالید شوانیی بۆ ئه‌ركێكی گرنگ راسپارد

بە پێی سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، کە مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم، خالید سەعید سەلام شوانی، ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی دۆسیەی دانوستان و گفتوگۆکان بکات لە نێوان هەرێم و حکومەتی عێراق، لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیارنی هەرێم و بە یاوەری هەر یەکە لە سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌وتنیان به‌ خۆیانه‌وه‌ بینیوه‌ و بڕیار بوو به‌م نزیكانه‌ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانووستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌ هۆی سه‌ردانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ چین، سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم دواخرا.
جێگای ئاماژە پێدانە، دوای سەردانی سەرۆککۆماری عێراق بە یاوەری وەزیری دارایی عێراق و دیداری لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی کۆبوونەوەی ئەنجامدا و چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کردووە و باسیان لە دانوستانەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی عێراقیش کردووە.
جێگای ئاماژە پێکردنە، خالید شوانی، پێشتر پۆستی وەزیری هەرێمی لە کابینەی نوێی حکومەت پێدراوە و لە ئێستاشدا بە بڕیارێکی وزاری و بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی دیوان، ئومێد سه‌باح و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئامانج ره‌حیم ئه‌ركه‌كانی راده‌په‌ڕێنێت، وەک سەرۆکی دۆسیەی دانوستانەکانی هەرێم و بەغدا، لە ژێر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.

© 2017 Hawler