ئەیلول 30, 2020

مەزارگە و شوێنەواری ئێزدییەكان نۆژەن دەكرێنەوە

جڤاتی رووحانی ئێزدییەكان لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رێككەوتوون تا مەزارگە ‌و شوێنەوارە مێژووییەكانی ئێزدیان نۆژەنبكرێنەوە.

هاوكات سەرەڕای بوونی بەڕێوبەرایەتییەكی تایبەت بە ئاینی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف، ئێزدییەكان داواكارن كەسایەتی ئایینی ئێزدی وەك پیاوانی ئایینەكانی تر لە وەزارەتەكە دابمەزرێن.
لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێكی وەزارەتی ئەوقاف، پەرستگای لالشی ئێزدییەكانی بەسەر كردەوە و لەگەڵ میری نوێی ئێزدییان و ئەنجوومەنی رووحانی ئێزدییەكان كۆبووەوە".

© 2017 Hawler