ئەم پەڕەیە چاپ بکە

قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنان دەکات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەسەردانێک گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان.

سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکە، سەمیر ھەورامی وتەبێژی رەسمی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: بەمەبەستی بەشداری کردن لە دیداری زانکۆی ئەمریکی لە بیروت، ئەمڕۆ ١١/٩، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی کردووە، بریارە لەو دیدارەدا وتارێک پێشکەش بکات سەبارەت بە تەحەدداکانی بەردەم ھەرێمی کوردستان و عێراق لەرووی ئەمنی و ئابورییەوە و گۆڕانکاری ناوچەکە بە گشتی.
ھەر لەمیانی سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.