ئەم پەڕەیە چاپ بکە

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانييانى كه‌ربه‌لا ده‌كات

له‌ په‌يامێكدا به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانيانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ربه‌لا كرد و ئاماده‌ييى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشوازى له‌ برينداران ده‌ربڕى، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قو‌ربانييانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ين كه‌ له‌ ئه‌نجامى قه‌ره‌بالغى و به‌سه‌ريه‌كدا كه‌وتنى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمێكى ئايينيى شيعه‌، زياتر له‌ (30) كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست دا و به‌ ده‌يانى ديكه‌ش بريندار بوون.

له‌ دڵه‌وه‌ هاوخه‌م و هاوسۆزيانين و خواى مه‌زن دڵنه‌واييان بداته‌وه‌، هيواى به‌هه‌شت بۆ قوربانييان و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين. هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پزيشكى و پێشوازى له‌ برينداران ئاماده‌يه‌.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

10/9/2019