ئەیلول 30, 2020

سه‌در "كۆتاییهاتنی حكوومه‌تی عێراق" راده‌گه‌یه‌نێت

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ تویته‌ره‌وه‌ "ماڵئاوایی له‌ نیشتمان" ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و راگه‌یاندنه‌ به‌ واتای كۆتاییهاتنی حكوومه‌تی عێراق دێت"، كه‌ مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانییه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌.

سه‌در له‌ تویته‌كه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و كاره‌، به‌ خاڵی گۆڕانكاری داده‌نرێت له‌  فه‌رمانڕه‌واییكردن به‌ قانونه‌وه‌ بۆ "ده‌وڵه‌تی ئاژاوه‌".

سه‌در ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت رێكاری توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ نه‌گرێته‌به‌ر، بێبه‌ری خۆم له‌ حكوومه‌ت راده‌گه‌یه‌نم".

ئه‌مڕۆ مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، نووسراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌ دامه‌زراندنی هێزی ئاسمانی تایبه‌ت به‌ حه‌شد ده‌كات.

پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ دوای خۆیدا بهێنێت و یه‌كه‌م ده‌نگی ناڕه‌زاییش له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

© 2017 Hawler