ئەیلول 21, 2019

بەغدا و هەولێر دەبێت پردی متمانە لە نێوانیان دروست بکەن

لە سێپتێمبەری 2017 هەرێمی کوردستانی عێراق ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد، سەرەڕای ئەنجامی گەورەی خواستی خەڵک بۆ سەربەخۆیی، بەڵام هێزە عێراقیەکان هێرشیان کردە سەر کەرکووک و گرتیان .
بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە ناوچە جێناکۆکانیش بەڕێوەچوو، بەڵام کاردانەوەکانی دوای جارێکی دیکە ئەو رستەیەی بیرهێناینەوە کە کوردستان چیاکان نەبێت دۆستی نیە."
سەرەڕای ئەوەش، دۆخی کوردستان لەدوای ریفراندۆمەوە بە خێرایی گۆڕا و تەنانەت بە راورد بەرابردوو زیاتر پێشکەوت، بەتایبەت لە بواری وزە، تەکنەلۆجی، دیموگرافیا، کەش و هەوای دیپلۆماسی، ئەوەش هەلی گەورەی خستووەتە بەردەم هەرێمی کوردستان، ئەوەش وا دەکات گەشبینی بۆ داهاتووی کوردستان تەنیا لە سەربەخۆیی دا نەبێت،بەڵکو هەرێمی کوردستان وەکو یاریکەرێکی سەرەکی ناوچەکە لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵ دەمێنێتەوە.
خاڵی یەکەمی گۆڕانکاری ئەو رەوشە باشبوونت دۆخی وزەی کوردستانە، لەکاتێکدا ئەوە روونە هەناردەی نەوتی کوردستان بەردەوام دەبێت، هەرێمی کوردستان پێگەیەکی باشی هەیە لە نەخشەی وزەدا و بەردەوامیش نوێ دەبێتەوە، کوردستان کۆمەڵێک فاکتەر و هۆکاری هەن تاوەکو بتوانێت کەرتی وزەی خۆی دووبارە نوێ بکاتەوە،جگە لەوەش دەتوانێت کەرتی وزەی خۆی فرە سەرچاوە بکات، بەتایبەت لە پڕۆژەی دابینکردنی کارەبا لە با و وزەی خۆی، لەوەشدا پارێزگای هەولێر پلانی هەیە پڕۆژەی هاوشێوە جێبەجێ بکات.
جگە لە پڕۆژەکانی کەرتی وزە و سەرچاوەکانی، چاوی زیاتر وئامانجی گەورەتر لەسەر ئابووری کوردستانە بە گشتی،ئەوەش هاوتەریبە لەگەڵ ئارام بوونەتەوە دۆخەکە و کەمبوونەوەی هەڕەشە و نەمانی هێرشەکانی داعش،بۆ نموونە، چەندین داوا لە بەغدا و هەولێر هەیە، بۆ ئەوەی سیستەمێکی ئابووری تۆکمەی پەیوەندی نێوانیان دابنێن کە چەندین رێگەی تێدا بێت بۆ چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ پرسە داراییەکان، بەتایبەت لە نموونەکانی لەندەن و بەریتانیا.
بەرپرسی گرووپی نەورۆز تیلیکۆم لەوبارەوە زیاتر دەڕوات و دەڵێت :" کوردستان دەتوانێت ببێتە هۆنگ کۆنگی عێراق، هەلی ئەوە لەبەردەم هەرێـمی کوردستانە کە ببێتە نموونە بۆ هەموو عێراق. لەوکاتەی باس لە بوونی ئەو دەرفەتە دەکرێت، هاوسەنگی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێتە وەبەرهێنانی گەورە لە کەرتە جیاوازەکاندا، ئەوەش لە راپۆرتێکی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری بەریتانی بە رووی راگەیەندرا کە پێویست دەکات کەرتی پەروەردە،لە رووی راهێنانی تەکنیکی بۆ گەنجان و خوێندکاران داهاتووی کوردستان گەشاوەتر بکرێت،لەگەڵ ئەوەش نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە ٣٠ زانکۆ لە هەرێمی کوردستان خووێندن تێیاندا بە خۆڕاییە .
خاڵێکی دیکەی ئەرێنی بۆ داهاتووی کوردستان ئەوەیە لە رووی دیمگۆرافیاوە هەرێمی کوردستان دەکرێت بەهۆی هەڵکەوتەی ناوچەکەی لە رووی ئابوورییەوە گەشتە بکات، بەتایبەت لە زیادبوونی دەستی کاری گەنجان و زیادبوونی دانیشتووان، بەڵام خاڵی دیاری ئەو پرسە ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی ئاوارەی لە خۆگرتووە ئەوەش قورسایی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان، ساڵی ٢٠١٥ ئاوارە و پەنابەران %28 ـی ژمارەی دانیشتووانیان پێکدەهێنا،ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر ئابوور و خەرجی هەرێمی کوردستان هەبوو، بۆ قۆناغی داهاتوو کوردستان بە ئەگەری زۆر سوود لە دەستی کاری خەڵكێکی زۆر وەردەگرێت، بزنسی زۆر لە کوردستان بەڕێوەچووە و کەرتە جیاوازەکانیش دەبووژێتەوە .
گرنگە ئەوە هەڵسەنگێنین کە ئاوارەکان بوونە بارگرانی زۆر لەسەر هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەوەش کوردستان بەردەوام پێشکەوتنی هەبووە، بۆ نموونە هەولێر لەلایەن یو ئێن ئێچ سی ئاڕەوە وەکو شارێکی جیهانی لە پۆڵینی شارە گەشاوەکان دانراوە، چونکە شارەکە خۆی گونجاندووە لەگەڵ پێشکەوتنەکان.
کاتێک کورد لە عێراق سەیری داهاتووی دووری خۆی خۆیان دەکەن، زۆر هۆکار هەن کە دەبێت گەشبین بن، لەکاتێکدا سەربەخۆیی تەواویان لەگەڵ عێراق بەدەستدێت، ئەوەش رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بە چاوپۆشین لە دەرهاوێشتەکانی،هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێک کە لەرووی سیاسییەوە هەمیش لە رووی کۆمەڵایەتییەوە روو لە گەشە سەندنە، لەسەرووی هەمووشیان دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان هەولێر بەغدا پێویستییەکە کە بەسوودی هەمووان تەواو دەبێت، سوودەکەش یەکەم لایەن بۆ کوردستان دەبێت، جا چ مانەوەیەکی لە چوارچێوەی عێراق، یان سەربەخۆیی، بەڵام نابێت لە پرسە جیاوازەکان بە دەستەواژەی " هەموو یان هیچ شتێک مامەڵە بکرێ".

* ئەو راپۆرتە پوختەی نووسینێکە لە ماڵپەڕی
INTERNATIONAL POLICY DIGEST

 

© 2017 Hawler