ئەیلول 20, 2019

كۆسرەت رەسوول: بەردەوام بن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمان

دەقی پەیامەکە:
بەڕێز: كاك مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان
لە یادی حەفتا و سێ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، دەخوازین بەردەوام بن لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمان و بەدیهێنانی مافە رەواكانمان.
دۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئەوە دەخوازێ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان بەیەك گوتاری هاوبەشی نیشتمانی و نەتەوەیی ساز و ئامادەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدیاتەكان و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان، بێگومان ئەمەش تەنها بەیەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان دەكرێ.
ئەزموونی چەند ساڵەی حوكمڕانی لەكوردستان ئەوەی سەلماندووە كە تەنهاو تەنها بەیەكگرتوویی دەتوانرێ باشترین خزمەت پێشكەشی هاووڵاتیان بكرێ و بەرەنگاری هەموو هەوڵێكی تیرۆرستان و مەترسی بۆ سەر خاكەكەمان بین.
جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان ئاراستە دەكەین و هیوادارین بەردەوام بن لە خەبات و تێكۆشان.
كۆسرەت رەسوول عەلی،
جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

© 2017 Hawler