ئەیلول 20, 2019

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: ئەم یادە ببێتە هۆی یەکڕیزی

د.ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا، جگە لە پەیامی پیرۆزبایی هیوای بەردەوامی خەباتی سیاسی و تێکۆشان دەخوازێت لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکان و هاوکات دەخوازێت ئەم یادە ببێتە هۆی یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی زیتاری نێو ماڵی کورد.
د. رێواز فایەق لە پەیامێکدا رایگەیاندووە "به‌بۆنه‌ی 73‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان و له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێزیشیانه‌وه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كادیران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر و کەسوکاری شەهیدان و فراکسێۆنی پەرلەمانییان دەکەین".
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هیوای به‌رده‌وامی خه‌باتی سیاسی و تێكۆشان له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م خواست و داواكارییه‌ ره‌واكانی کوردستانیان بۆ پارتیی دیموکراتی کوردستان دەخوازێت.
د. رێواز فایەق راشیگەیاندووە، ئومێده‌وارە ئه‌و یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد و كاری پێكه‌وه‌یی له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌کانی، هەروەها به‌رقه‌راركردنی حوكمڕانییه‌كی ته‌ندروست كه ‌تێیدا هاووڵاتییان هه‌ست به‌ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بكه‌ن.

© 2017 Hawler