کانونی یەکەم 13, 2019

تاكو ئێستا 6 حاجی عێراقیی گیانیان لەدەستداوە

دەستەی حەج و عومرەی عێراق ئاشکرای کرد، كه‌ تاكو ئێستا شەش حاجی عێراقى لەکاتی بەجێهێنانی ئەو فەریزەیەدا گیانیان لەدەستداوە.

خالید عەتیە، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران ئاشکرای کرد؛ لەسەرەتای وەرزی حەجی ئەمساڵەوە تائێستاش شەش هاوڵاتی عێراقی لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان کەسانی بەتەمەن بوون، بەراورد بە ساڵی رابردووش رێژەی گیان لەدەستدان کەمترە.

عەتیە ئاشکرای کرد؛ ئەمساڵ (56) هەزار کەس بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چونەتە سعودیە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو (33) هەزار عێراقیی حەجیان کردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە كه‌ دوێنێ حاجییەکی خەڵکی هەڵەبجە بەناوی مەعبوبە مستەفا لە کێوى عەرەفە کۆچی دوایى کردو رۆژی (31)ى تەمموزیش لە شاری مەککە یەکەم حاجی کورد بەناوی سرمێ رەمەزان یوسف کە خەڵکی زاخۆ بوو کۆچی دوایی کرد و دواى رێکارەکان لە گوڕستانی حاجیان لە شاری مەککە بەخاکسپێردرا.

© 2017 Hawler