ئاب 26, 2019

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی: بە فەرمی سکاڵامان لە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکووک تۆمار کردووە

دوای ئەوەی، چەندجارێک مشتومڕ و گفتوگۆی لایەنەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دروست بوو، وە کۆتا جاریش هەوڵێک هەبوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک، بەڵام دواجار پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ئەوەدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامبدرێت.

لە پرۆسەکەشدا، ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی و بەشێکی کەم لە فراکسیۆنی یەکێتی دەنگیان پێ نەدا، بەڵام سەرجەم لایەنەکانی تری نێو پەرلەمان دەنگیان بە بەڵێدا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە پارێزگاکە.
لەدوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان ڕازی نەبوو، بێ بوونی دەسەڵات و بمافی کورد لە شاری کەرکووک بگەڕێتەوە نێو شارەکە و لەو کاتەوە داوا دەکات دۆخی پارێزگای کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و هێزی سەربازی بچێتەوە دەرەوەی شارەکە و ئیدارەی شارەکە بۆ پارێزگاری شەرعی بگەڕێتەوە، بەڵام جێبەجێ نەکرا و لە ئێستاشدا دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لەو پارێزگایە.
لە لێدوانێکدا، خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە، بە فەرمی وەکو پارتی سکاڵایان دژی بەڕیوەچوونی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک لە دادگای ئیتیحادی تۆمار کردووە، خەسرەو گۆران دەڵێت:" له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بڕگه‌یه‌ك زیاد كراوه‌، ده‌ڵێت ده‌بێت ئاواره‌كانی مووسڵ و كه‌ركووك له‌ پارێزگاكانی خۆیان ده‌نگ بده‌ن، ئێمه‌ ده‌پرسین چۆن ده‌توانین ده‌نگ بده‌ن؟ كه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌و ناوچانه‌ بێت، ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بن؟، ئه‌مه‌ ناده‌ستوورییه‌".
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، له‌ ده‌ستووردا ده‌ڵێت (هه‌ر هاووڵاتییه‌كی عێراق بۆی هه‌یه‌ له‌ هه‌ر كوێ مافی ده‌نگدانی هه‌بێت، ده‌نگ بدات و ئاسانكاری بۆ بكرێت)، ئێ باشه‌ له‌ دهۆك 238 هه‌زار ده‌نگده‌ری ئاواره‌ی مووسڵ هه‌ن، چۆن ده‌نگ بده‌ن؟ له‌ هه‌ولێر 138 هه‌زار ده‌نگده‌ری مووسڵ و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق هه‌ن، ئه‌وان چۆن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ و ده‌نگ بده‌ن؟ بۆیه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر مادده‌ی 16ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان سكاڵامان تۆمار كردووه‌ و پێمان وایه‌ له‌دژی یاسا بڕیار دراوه‌".
ئەمە لە کاتێکدا، پیشتر پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندینجار مەرجی خۆی خستۆتە ڕوو بۆ بەشداریکردن و گەرانەوەی بۆ نێو پرۆسەی سیاسی لە شاری کەرکووک و وای ڕاگەیاندووە کە مەرجیان ئەوەیە، هێزی سەربازی بگەڕێنەوە درەوەی شار و ئاوارەکان بگەڕێندرێنەوە، ئەوکات لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لە پارێزگای کەرکووک.

© 2017 Hawler