ئاب 26, 2019

وەزیری درەوەی رووسیا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

دوێنێ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
باڵیۆزی رووسیا پەیامێکی پیرۆزبایی سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیای گەیاندە سەرۆکی حکومەت کە تیایدا ئومێدی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێ و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان خواست.
باڵیۆزی ڕووسیا ئامادەیی وەبەرهێنەرانی رووسی دەربڕی بۆ سەرمایەگوزارییکردن لە هەرێمی کوردستان و بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی وەزیری دەرەوەی رووسیا و خۆشحاڵی دەربڕین بە ئامادەیی رووسیا بۆ زیاتر وەبەرهێنانکردن لە هەرێمی کوردستان، جەختیشی لە سەر گرنگیی هەمەچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی بایەخدان بە پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار . بە شێوەیەک کە چیتر ئابووری هەرێمی کوردستان تەنیا پشت بە سەرچاوەیەکی داهات نەبەستێت.

 

© 2017 Hawler