ئاب 26, 2019

پیرۆزبایینامه‌یه‌كی له‌(سێرگی لاڤرۆڤ)ه‌وه‌ پێگه‌یشت

پیرۆزبایینامەی سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ سەرۆکی حکومەتی کوردستان
بەڕێز جەنابی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
بەبۆنەی دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تکایە گەرمترین پیرۆزباییم قبوڵ بکەن. من دڵنیام وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنگە رۆڵێکی کارای دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام وشایستە.
پێمخۆشە لێرەدا ئامادەیی رووسیا دەربڕم بۆ بەهێزکردن وپێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانمان لە گەڵ کوردستانی عێراق .
هیوای سەرکەوتن وتەندروستییەکی باشتان بۆ دەخوازم

سێرجی لاڤرۆڤ
مۆسکۆ/ 10ی تەمووزی 2019

© 2017 Hawler