ئەیلول 21, 2019

بەریتانیا پێشوازی لە گۆڕانکارییەکانی پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکات

به‌ریتانیا پشتیوانی له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش به‌ گرنگترین ته‌حه‌دای به‌رده‌م حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌زانێت، هاوكات ئاشكرای ده‌كات، داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ش، جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور ده‌كات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جۆن ویڵکس، باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: پێشوازی لە دامەزراندنی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان دەکەین.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئەنجامدانی چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ بەغدا, گرینگترین تەحەدای بەردەم کابینەکەن, کە لە سەرەتاوە هەنگاویان بۆ نراوە.

© 2017 Hawler