کانونی دووەم 21, 2020

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی به‌ریتانی كۆده‌بێته‌وه‌

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان جه‌نه‌ڕاڵ سیر جۆن لۆریمه‌ر ڕاوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆن ویكلس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و جێمس سۆرنتۆن كونسولی گشتیی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان، دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاره‌سه‌ركردنی ده‌ستووریى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌رده‌وامیی ڕیفۆرم له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى تاوتوێ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15/7/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، شاندی میوان پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونیان له‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست، به‌ڕێزیشیان پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ كونسولی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ كار و ئه‌ركی نوێیدا.

به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ بوار جیاوازه‌كاندا، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا بۆ بنه‌بڕكردنی مه‌ترسیی تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو‌.

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 21 2020
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 20 2020
  • رۆژنامه‌كان
    ک دووەم 19 2020
  • 1
  • 2
  • 3
© 2017 Hawler