ئاب 26, 2019

كونسووڵی گشتی ئەمریكا سەردانی مەزاری نەمرانی لە بارزان كرد

دوێنی ستیڤن فەیگن، كونسووڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازی لێ كردن لەلایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و دانانی تاجە گولینە لەسەر مەزاری نەمران باسی لە خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمر كرد.

ستیڤن فەیگن، كونسووڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانج لەسەردانەكە بۆ ئەوە بووە بۆ ئەوەی لەنزیكەوە بزانێت گەلی كوردستان بە گشتی و بارزانییەكان بە تایبەتی رووبەڕووی چی ستەم و تراژیدیایەك لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە بوونەتەوە.
كونسووڵی گشتی ئەمریكا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا رایگەیاند، پەیوەندییەكان پێشەوەچوونی باشی بەخۆوە بینیووە و هیواخوازیشین لە ‌ئایندەیەكی نزیكدا هەولێر و بەغدا سەرجەم كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.

© 2017 Hawler