ئەیلول 21, 2019

كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌رگرت

دوێنێ چوارشەممە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لە دانیشتنێکی تایبەت و مەراسیمێکی یاساییدا، مەسرور بارزانی و کاندیدانی کابینەکەی لە پەرلەمانی کوردستان پێسوازییان لێکرا و ڕێوڕەسمی متمانە بەخشین و سوێندخواردنی مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا د.ڤاڵا فەرید، کە وەک سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی بەڕێوەدەبرد، کارنامەی دانیشتنەکەی خستە ڕوو، دواتر، پرۆسەی دەنگدان بە سەرۆکی کابینەی نوێ دەستی پێکرد و تیایدا مەسرور بارزانی بە ٨٨ دەنگی ئەندام پەرلەمان، کە زۆرترین ڕێژە بوو، متمانەی پێ بەخشرا و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، هەڵسا بۆ پێشکەشکردنی ناوی جێگرەکەی و تەواوی وەزیرەکانی کابینەی نوێ، کە تیایدا قوباد تاڵەبانی وەک جێگری سەرۆکوەزیران متمانەی پێ بەخشرا بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار.
وە سەرجەم وەزیرەکانی تری کابینەکەی مەسرور بارزانی خرانە دەنگدانی پەرلەمانتارانەوە و متمانەیەن پێ بەخشرا، کە پێکهاتبوون لە:
1- فرسه‌ت ئه‌حمه‌د، وه‌زیری داد، 84 ده‌نگ.
2- شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، 73 ده‌نگ.
3- رێبەر ئەحمەد خالید - وەزیری ناوخۆ، 76 ده‌نگ.
4- ئاوات جەناب نوری ساڵح - وەزیری دارایی و ئابووری، 81 ده‌نگ.
5- د. سامان حوسێن محەمەد بەرزنجی - وەزیری تەندروستی، 81 ده‌نگ.
6- ئالان حەمە سەعید ساڵح محەمەد - وەزیری پەروەردە، 85 ده‌نگ.
7- دانا عەبدولکەریم حەمە ساڵح عەبدولرەحمان - وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، 80 ده‌نگ.
8- ساسان عوسمان عەونی حەبیب - وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، 85 ده‌نگ.
9- د. ئارام محەمەد قادر ئەمین - وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی، 76 ده‌نگ.
10- د. دارا رەشید مەحمود - وەزیری پلاندانان، 75 ده‌نگ.
11- کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا مەعروف - وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، 74 ده‌نگ.
12- محەمەد سەعید عەلی - وەزیری رۆشنبیری و لاوان، 75 ده‌نگ.
13- عەبدوڵڵا مەحمود محەمەد سان ئەحمەد - وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، 85 ده‌نگ.
14- بێگەرد دڵشاد شوکرڵڵا - وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، 83 ده‌نگ.
15- کەمال موسلیم سەعید قەرەنی - وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، 85 ده‌نگ.
16- ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح عەبدوکا - وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، 80 ده‌نگ.
17- پشتیوان سادق عەبدوڵڵا - وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، 77 ده‌نگ.
18- کەمال محەمەد ساڵح خەلیل - وەزیری کارەبا، 85 ده‌نگ.
19- خالید سەلام سەعید - وەزیری هەرێم، 68 ده‌نگ.
20- ئایدن مەعروف سەلیم - وەزیری هەرێم، 78 ده‌نگ.
21- ڤاڵا فەرید ئیبراھیم - وەزیری هەرێم، 83 ده‌نگ.
دواتر، سەرۆکی وەزیران بە مەبەستی سوێندخواردنی یاسایی بانگهێشتکرا و سوێندی یاسایی خوارد،
دەقی سوێندخواردنەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم:
" من مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی، بە خودای مەزن سوێند دەخۆم، کە بە دڵسۆزییەوە پارێزگاری لە یەکێتی گەل و خاکی کوردستانی عێراق بکەم و ڕێز لە یاسا ڕەچاو کراوەکان بگرم"
دواتریش قوباد تاڵەبانی وەک جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و سەرجەم کاندیدە متمانە پێبەخشراوەکان وەک وەزیر لە کابینەی نوێ سوێندی یاساییان خوارد.

© 2017 Hawler