تشرینی یەکەم 14, 2019

پەرلەمانی عێراق متمانەی بە سێ وەزیر بەخشی

لە كۆبوونەوەی دوێنێ، بە ئامادەبوون 233 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، پەرلەمانی عێراق متمانەی بە سێ وەزیر بەخشی بۆ پۆستە وەزارییە بەتاڵەكان.

هەر یەك لە حاكم فارووق ئەمین بەربژێر بۆ وەزارەتی داد، نەجاح شەمەری بەربژێری وەزیری بەرگری و یاسین یاسری بەربژێری وەزیری ناوخۆ، متمانەی پەرلەمانیان بەدەستهێنا و بوونە وەزیر، بەڵام سەفانە حەمدان بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی پەروەردەی عێراق نەیتوانی متمانەی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێ و رەتكرایەوە، ئێستا كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تەنها یەك وەزارەتی بەبێ وەزیرە، ئەویش وەزارەتی پەروەردەیە، چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا لایەنەكان لەسەر بەربژێرێك بگەنە رێككەوتن، چونكە ناكۆكی لەسەر بەبژێرەكەی وەزیری پەروەردە هەبوو".

© 2017 Hawler