تەمموز 18, 2019

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و نووسینگه‌ی راوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست رۆژنامەی "هەولێر" کەوتووە، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: دوێنێ، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی كرد له‌(كۆنۆر دی لۆڤ) راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ نوسینگه‌ی ئاسایش (osc) و شاندێكی یاوه‌ری. له‌ دیدارەکەشدا باس له‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان و به‌ ئه‌لكترۆنیكردنی فۆڕم و نوسراوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە: " به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا واژوو كرا.
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریاکاری وەزارەتی پێشمەرگەش لای خۆیەوە هیوای خواست پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێبكرێ، پێشی وابوو ئه‌و هه‌نگاوه‌ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر باشتر رێكخستن و به‌ره‌وپێشبردنی ئیشوكاره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ نوسینگه‌ی ئاسایش (osc) خۆشحاڵی خۆی به‌و‌هه‌نگاوه‌ ده‌ربڕی و هیوای خواست به‌زووترین كات پرۆژه‌كه‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

© 2017 Hawler