ئاب 08, 2020

ژاپۆن راهێنانی بە هەزار و 200 فەرمانبەری هەرێمی کوردستان کردووە

کونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر ئاستی پێوەندییەکانی نێوان کوردستان و ژاپۆنی بە ئاستێکی باڵا و بەهیز هەژمار کردووە و گوتوویەتی ژاپۆن خەریکی پەرەپێدانی زیاتری ئەم پێوەندییانەیە و هەوڵ دەدات لە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی یارمەتی هەرێمی کوردستان بدات. بە پێی ئامارێک ئەو بەرپرسە خستوویەتە ڕوو لە دوای رووخانی رژێمی بەعسەوە، لە چەندین بواری جیاوازدا راهێنانیان بە هەزار و 200 کارمەند و بەرێوەبەری کوردستان کردووە.

کاتسومی مۆریاسۆ کونسوڵی ژاپۆنباسی لەوە کردووە کە لەهەوڵ دان پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و تۆکیۆ لەمە زیاتر بەرەو پێش ببەن و هەر دوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ژاپۆن دڵخۆشن بەو پێوەندییانە و حەز دەکەن هاوکاری زیاتری یەکتر بکەن.ئەو رەتی کردووەتەوە ژاپۆن هیچ جۆرە هەماهەنگی و هاوکارییەکی سەربازی لەگەڵ هەریمی کورستاندا هەبێت چونکە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە دەستووری وڵات رێگە بە حکوومەتی ژاپۆن نادات هاوکاریی سەربازیی لەگەڵ هیچ وڵاتێکی جیهاندا هەبێت.
مۆریاسۆ تیشکی خستووەتە سەر پلانی ژاپۆن بۆ پەرەپێدانی کوردستان و گوتوویەتی بۆ پێشخستنی باری ئابووری و کۆمەڵایەتی،ژاپۆن یەکێکە لە پشتیوانییە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان. بە پێی ئامارێک کە کونسوڵی ژاپۆن بۆ ماڵپەڕی kurdpress خستوویەتەڕوو حکوومەتی ژاپۆن بە ئامانجیجێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابووری،945 ملیۆن دۆلار قەرزی بە هەولێر داوە و لە ساڵی 2018 یارمەتیدەری هەرێمی کوردستان بووە بە تایبەتی لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی کارەبا.
وەک ئەو بەرپرسەی ژاپۆن ئاماژەی پی کرد خەریکی پەرەپێدانی دوو پڕۆژەی پیوەندیدار بە ئاون لە هەرێمی کورستان و هاوکات خەریکی دامەزراندنی وێستگەی ئاویی دێرەلوکن و ژمارەیەک پڕۆژەی تریش لە کوردستان جێبەجێ دەکەن.
لە بواری یارمەتییە مرۆییەکانی ژاپۆن بە هەرێمی کوردستان، سەرکونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێرئاشکرای کرد ە لە ساڵی 2003ەوە هەزار و 200 فەرمانبەر و بەڕێوەبەری بەشە جیاجیاکانی کوردستانیان لە بواری پسپۆڕی و پەرەپێدانی تواناکان راهێنانی پێ کردوون.
بە پێی ئامارێکی تر کە ئەو بەرپرسەی ژاپۆن خستوویەتەروو لە ساڵی 2014ەوە لە پێناو سەقامگیرکردنی عێراق و هەریمی کوردستان بە بڕی 460 ملیۆن دۆلار یارمەتی مرۆیی پێشکەش کردووە و هاوکات پێداگری لەوە کردووە کە ژاپۆن هەموو هەوڵەکانی خۆی بەگەر خستووە تا لە دەرد و مەینەتییەکانی ئاوارەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە.
جێگەی باسە لە دوای رووخانی رژێمی بەعس ژاپۆن یەکێک بوو لەو وڵاتانە کە لە نزیکەوە پێوەندی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هەوڵی دا لە رێگەی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی مرۆیی رۆڵی خۆی لە کوردستان پەرە پێ بدات. ئەو وڵاتە بە دروشمی دۆستایەتی هاتە پێش و تا ئێستا لەو دۆستایەتییە بەردەوامە و تەنانەت کونسوڵخانەشی لە هەولێر بنیات نا. کونسوڵی وڵاتەکە لە زۆریک بۆنە ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا لە هەولێر بەشداری چالاکانەی هەیە.
لە دوای رووخانی رژێمی بەعس وڵاتانی جیهان یەک لە دوای یەک روویان لە هەریمی کوردستان کرد و نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەیان لە هەولێر دامەزراند. ژاپۆن سەرەڕای ئەوەی کە هەر لە دوای رووخانی بەعس لە هەرێمی کوردستان نزیک کەوتەوە و هاوکاری جیاوازی پێشکەش کرد لە سەرەتای ساڵی 2017 کونسوڵخانەیان لە هەولیر دامەزراند و ئاستی نوێنەرایەتییەکەیان پەرە پێ دا.

© 2017 Hawler