ئاب 08, 2020

چه‌ند هێڵێكی فڕۆكه‌وانه‌ جیهانییه‌كان خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌ به‌كارهێنانی ئاسمانی ئێران و گه‌رووی هورمز

به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌سوشیه‌تید پریس، چه‌ند هێلێكی فڕۆكه‌وانه‌ جیهانییه‌كان خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌ به‌كارهێنانی ئاسمانی ئێران و ئاسمانی ناوچه‌ی گه‌رووی هورمز، ئه‌مه‌ش دوای خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانییه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران، هاوكات ئه‌مریكاش هۆشداری دا به‌ فڕۆكه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوور نییه‌ له‌و ناوچانه‌ به‌هه‌ڵه‌ هێرشبكریان بكرێته‌ سه‌ر
هێله‌ فڕۆكه‌وانییه‌كان كه‌ خۆیان به‌ دوور ده‌گرن له‌ به‌كارهێنانی ئاسمانی ئێران بریتیین له‌ هێلی فڕۆكه‌وانیی گوانتاسی ئوستڕالی و هێلی ئاسمانی به‌ریتانی و هێلی ئاسمانی شاهانه‌ی هۆڵه‌ندی و هێلی ئاسمانی لوفتهانزای ئه‌ڵمانی
هاوكات ئێران هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و هوشدارییه‌ی ئه‌مریكا به‌ هێلی فڕۆكه‌وانییه‌ جیهانییه‌كان و رایگه‌یاند: كه‌ دوور نییه‌ فڕۆكه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌ی سه‌ر به‌ ئاسمانی ئێرانه‌ به‌هه‌ڵه‌ تووشی هێرش ببنه‌وه‌.

© 2017 Hawler