ئاب 08, 2020

ئەمەریكا سەدان كارمەندی لە عێراق دەكێشیتەوە

سەرچاوە سیاسی و ئەمنیەكان لە عێراق رایانگەیاند كە ئەمەریكا دەستی كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەوەی سەدان كارمەندی كۆمپانیای لۆكهید مارتن و سالیبۆرت گلۆبال بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكان بۆ سەر ئەمریكییەكان لە عێراق بەرەو واشنتن بگێڕننەوە.

ئەو سەرچاوە سیاسی و ئەمنییانەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە كە هێزەكانی ئەمریكا ئامادەكاری تەواویان كردووە، بۆ ئەوەی 400 كارمەندی ئەو دوو كۆمپانیا ئەمنییە كە بریتین لە لۆكهید مارتن و سالیبۆرت گلۆبال لە عێراق ببەنە دەرەوە.
ئێستا ئەو 400 كارمەندە ئەمنییەی ئەمریكا لە بنكەی بەلەد نیشتەجێن و لە هەفتەی ڕابردوو ئەو بنكەیە كرایە ئامانج و سێ مووشەكی كاتیۆشای ئاراستەكرا

© 2017 Hawler