تشرینی یەکەم 18, 2019

لەبارەی وەرگرتنی قوتابیان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد

سەبارەت بە وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگا حکوومەیەکان و خوێندنی ماستەر، ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی دەرکرد.

لە هەواڵێکدا کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بە پێی مەرج و ڕێنمای تازە دەبێت، بە گوێرەی پیداویستی و بەشەکان و بازاڕی کاری کوردستان دەبێت.
دەربارەی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگا حكوومییه‌كان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن قوتابیان له‌ زووترین كاتدا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناخی یه‌كه‌م.
باس له‌وه‌ش كراوه‌، ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌ كاتی خوێدا كارئاسانی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی.
هەروەها جەخت لە به‌رده‌وام بوونی كاركردن به‌ سیستمی کردیتیت بۆ سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکان كراوه‌ته‌وه‌، بە رەچاوکردنی تایبەتمەندیەتی بەشە پزیشکییەکان.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بەهۆی ئەوەی زانکۆی چەرمو سیسته‌می (بۆلۆنیا پرۆسیس) جێبه‌جێ ده‌كات و له‌ (1/9) ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌ن، ته‌نها ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و ساڵانی پیشتر وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای خۆیان‌.

© 2017 Hawler