تشرینی یەکەم 18, 2019

سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی: وەک پێكهاتەكانی كوردستان دەمانەوێت بەشدار بین لە كابینەی داهاتوو

سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئێمە وەكو پێكهاتەكانی كوردستان دەمانەوێت بەشدار بین لە كابینەی داهاتوو، بۆ ئەم مەبەستە مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم سەردانی پێكهاتەكان دەكات و گوێ لە داخوازی و داواكاری پێكهاتەكان دەگرێت كە چۆن و بە شێوەیەك بەشداری لە حكوومەت دەكەن.

ئایدن مەعروف، سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ "هەولێر" دەڵێ:" ئێمە لەگەڵ ئەوەداین كە هەر چی زووە حكوومەت پێك بێت، بە بەشداری ئەو لایەنانەی كە ڕێككەوتن كراوە لە نێوانیان، سەردانی مەسروور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بۆ لایەنەكان شتێكی باشە و ئەنجامی باشی دەبێت و وا دەكات لە ماوە یاساكەی كە 30 رۆژە كابینەكەی پێشكەش بە پەرلەمان بكات.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان دەشڵێ:" پێكهاتەكان بڕیاریان داوە بەشدار بن لە كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای سەردانی مەسروور بارزانی بۆ سلێمانی كە دوێنێ لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشدار دەبن لە حكوومەت كۆبووەوە، چاوەڕوان دەكرێت لە نزیكترین كاتدا سەردانی پێكهاتەكان بكات و گوێ لە داخوازی و داواكاری پێكهاتەكان بگرێت كە چۆن و بە شێوەیەك بەشداری لە حكوومەتدا دەكەن".

© 2017 Hawler