تشرینی یەکەم 18, 2019

کوردستان؛ دەوڵەت یان تەنیا ئامانج؟

 

گیونەی یڵدز

بەشی دووەم

بەسەر ئەو کێشانە، کورد پێویستی بەوەیە یان دەوڵەتێکی سەربەخۆی هەبێت،یانیش رێگەیەک هەبێت کە درک بە رۆڵی ئەکتەرە نادەوڵەتەکان بکرێت، بە مانایەکی دیکە، کورد یان دەتوانن دژی دەوڵەتە زلهێزەکان خەبات بکەن تاوەکو بگەنە ئامانجی دروستکردنی دەوڵەت یانیش بگەنە چوارچێوەیەکی چاکسازی کراو لەو فۆرمەی ئێستا هەیە بۆ مافی کورد، کورد لە عێراق و سووریا ئەو دووانەن کە بەرەو مافی چارە خۆنووسین دەڕۆن، کورد لە عێراق هەوڵ و ئامانجیان ئەوەیە کە دەوڵەتێکی سەربەخۆ دروست بکەن، لەو کاتەی کورد لە سوورا و تورکیا هەوڵی دروستکردنی خۆڕێبەری ناناوەندی دەکەن،ان هەرێمێک کە تێیدا مافی کەمنەکان پارێزراوبێت و لەسەر بنەمای فراوانکردنی دەسەڵاتەکانیان نەبێت .

چارەسەری پرسی کورد
چەند چارەسەرێك باس دەکرێت لە نێو ئەو پارتە خاوەن جەماوەرییەکان، یەکێک لەوانە دیدگا و بۆچوونی پارتیە لەوبارەوە .
پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو پارتێک نەک بزووتنەوە رێکخراوە،لەژێر سەرکردایەتی مەسعود بارزانی، ئەو پارتە دامەزرێنەرەکەی مەلا مستەفا بارزانیە، پارتەکە خاوەن پێگەی جەماوەری گەورەیە لە ناوخۆی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان کە لەساڵی ١٩٤٦ لە مەهاباد دامەزراوە،هەر لەو کاتەدا کۆماری کوردستان دامەزرا، کە تەمەنی ئەوەندە درێژ نەبوو، لەدوای ئەو سەردەمەوە کورد لە عێراق لە وەتەی ساڵی ١٩٦٠وە لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق لە شەڕدا بووە، تاوەکو ساڵی ١٩٩١ کە دی فاکتۆی هەرێمی کوردستان دامەزرا، ئەوکات هاوپەیمانان ناوچەی دژە فڕینیان دامەزراند لە باکوور و باشووری عێراق دژی حیزبی بەعسی سەدام حوسێن.
پارتی دیموکراتی کوردستان،ئامانجەکەی بەراورد بە رابردوو فراوانتر بووە، لە رابردوودا ئامانجی دروستکردنی هەرێمێک بوو بۆ کورد لە عێراق،ئەمڕۆ پاڵەوانی رێکخستن و زەمینە سازی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستانە، ئەمڕۆ یەکێک لە ستراتیژیترین پرسەکان بەلای سەرکردایەتی پارتی هەوڵی بەردەوامە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، ئەوەش بە کۆکردنەوەی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بۆ دۆزی کورد، لەوەشدا پارتەکە ئێستا هەندێک پاڵپشتی بەدەستهێناون،بەڵام ئەو پاڵپشتیانە تاوەکو ١٩٩١ سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام دوای سەپاندنی بڕیاری دژە فڕین لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانان، پارتیش توانی دەسەڵاتی خۆی لە هەرێمی کوردستان فراوان بکات

چرکەساتی سەرکەوتن و چرکەساتی شکست
دوو ساتەوەخست لە رابردوو هەم خاڵی بەهێز و هەم خاڵی لاوازی کوردی دەرخست لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ راگەیاندنی مافی چارەی خۆنووسین ؛ یەکێکیان ساتەوەختی کۆبانێ بوو، ئەوکاتەی پێشمەرگە لە باشووری کوردستانەوە چووە هانای شارەکە و پێکەوە لەگەڵ شەڕڤانان توانیان کۆبانێ لە لێواری کەوتن رزگار بکەن، ئەوکات کورد هەمووی لە پێناو کۆبانێدا یەکی گرت، کوردانی دەرەوەیش پاڵپشتی بڕیاری کوردستان بوون بۆ بە هاناوەچوونی ئەو شارە کوردییە .
بە گەرەنتی و بوونی سەرکەوتن کورد بە جیهانی پیشاندا کە پێکەوەبوونیان هێزی زیاتریان پێدەبەخشێت، دواتریش لە رێگەی باشووری کوردستانەوە هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و کوردانی رۆژئاوا دەستیپێکرد، دوای کۆبانێش سەرکەوتن وای کرد بەشێك لە گرووپە چەکدارەکانی سووریا بێنە پاڵ یەپەگە و هێزی سووریای دیموکراتیان دامەزراند .
بەڵام ساڵانی دوای ئەوە لەبارەی هەوڵی سەربەخۆیی و بە هەرێمبوونی کورد لە سووریا خاڵی دوای ئەوە دەرکەوت، بەتایبەت لە عەفرین و کەرکووک لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە کەرکووک کاتێک بەشێکی لایەنێکی کوردی شەڕی بەرگری لە کەرکووکی نەکرد،عەفرین و کەرکووک بوونە دوو شکست بۆ کورد، لە کەرکووک گرووپە چەکدارەکان بە پاڵپشتی ئێران هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە، لە عەفرینیش گرووپە چەکدارەکان بە پاڵپشتی تورکیا هێرشیان کردە سەر شارەکە .
سەرەڕای ئەو تەحەدی و شکستانە، کورد وردە وردە ئەو ئاستەنگ و کۆت و بەندانە دەشكێنێت کە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بەسەریان سەپێندرابوو لە چواردەورویان دان، ئەنجام ئێستا کورد ئەکتەرێكی بەهێزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، دەستکەوت و شکستی کورد لە بەشێکی کوردستان راستەوخۆ پەیوەندی و سوود یان زیانی بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان هەیە، کورد چی دیکە ئەکتەری تەنیا و لاوەکی نیین لە پرسە سیاسییەکان و نەخشەی زلهێزەکاندا .
نەرمی نواندنی کورد وای کرد هەموو سەرکوتکاری و زوڵم و ستەمێک بشکێنێت، ئەو یاسایانەش لە ناوببات وڵاتانی ناوچەکە بۆ خۆیان دروستیان کردووە، هەستانەوەی کورد راستەوخۆ پەیوەندیدارە بە لاوازبوونی بەغدا، ئەنقەرە،تاران، دیمەشق، لە داهاتووشدا هەستانەوەی کورد لەسەر ئەوە دەوەستێت کورد دەتوانێت دابەشبوونی ناوخۆیی وەلا بنێت و دامەزراوەیەکی ناوەندی ئیدارەی کوردی دابمەزرێنێت .
بۆ کۆتایی هێنان بە هەموو ئەمانە، هەرێمی کوردستان رەهایی و پاڵپشتی ئەمریکا و ئەوروپا و سیاسی و کاربەدەستانی جیهانی هەیە، ئەویش لە رێگەی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ پایتەختەکانی جیهان، ئێستا هەرێمی کوردستان و کورد لە سووریا بە روون و ئاشکرایی هاوکاری لە ئەمریکا وەردەگرن، کورد لە سووریاش لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپا دانیان پێدا نراوە.
سەرەڕای هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئەنقەرە، تاران، دیمەشق،بەغدا دژی هەڵوێست و بڕیارەکانی کورد بۆ نموونە سەربەخۆیی، بەڵام دواجار کورد لەناوخۆدا یەکگرتوو بێت دەگاتە ئەو ئامانجەی سەدان ساڵە خەونی پێوە دەبینێت، لە ناوخۆی خەڵکی کوردستانیش بە باشوور و رۆژئاوا و بەشەکانی دیکە حەز و ئارەزووی زۆر هەیە کە لایەنەکان بە یەکگرتوویی ببینن بۆ گەیشتن بە ئامانجە نیشتمانییەکان، هەروەها رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو هەوڵانەی دژی کورد هەیە لە ناوچەکە چ لە بەرامبەر هەوڵی سەربەخۆیی یان هەوڵی دروستکردنی هەرێم لە سووریا .

گیونەی یڵدز
گیونەی یڵدز؛ لێکۆڵەر و نووسەرە لە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە لەندەن نیشتەجێیە
وەکو راوێژکاری لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا کاری کردووە
هەروەها لێکۆڵەربووە لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەریتانیا

سەرچاوە: کایرۆ ریڤیو

دواترین دەستکاریکردن لەسەر دوو شەممە, 17 حوزەیران 2019 06:18
© 2017 Hawler