تشرینی یەکەم 14, 2019

مەحموود محەمەد: پارتی و یەكێتی بۆ چارەسەر بابەتەكانیان لێك جیاكردووەتەوە

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەسروور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرا كرد و ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی و یەكێتی بۆ چارەسەر بابەتەكانیان لێك جیاكردووەتەوە و میكانزمێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دیاری كراوە و بابەتەكە لەدەست سەرۆك بارزانی و كاك كۆسرەت دەبێت.
 
مەحموود محەمەد، روونیكردەوە: "ھەموو بابەتەكان لێك جیاكراونەتەوە و دانانی پارێزگار پەیوەندی بە پێكھێنانی حكوومەتەوە نییە، ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك و دانانی پارێزگارێك بۆ شارەكە لەدەست سەرۆك مەسعود بارزانی و كاك كۆسرەت دەبێت".
© 2017 Hawler