ئاب 23, 2019

بەلجیکا کارەکانی نێچیرڤان بارزانی بەرز دەنرخێنێت

حکومەتی بەلجیکا کارەکانی نێچیرڤان بارزانی لەماوەی سەرۆکوەزیراندا بەرز دەنرخێنێت و هاوکات پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ کارەکانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.
 
باڵیۆزخانەی بەلجیکا لە عەمان، لە توویتێکیدا نووسیوویەتی، باڵیۆزەکەمان لە 10ی حوزەیران بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کرد.
 
لە توویتەکەدا نووسراوە، بەلجیکا کارەکانی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکوەزیران بەرز دەنرخێنێت و هاوکات لە کارەکانیدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی پشتیوانی دەبێت.
 
هەروەها لە توویتەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، حکومەتەکانی بەلجیکا، هەرێمی کوردستان و هەروەها عێراق بەیەکەوە لە دژی شەری داعش و دژە شارستانی وەستاونەتەوە و هاوئاهەنگ بوونە.

 

© 2017 Hawler