ئاب 23, 2019

هادی ئه‌لعامری پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

دوێنێ، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز هادی ئه‌لعامری، ئه‌مینداری گشتیی ڕێکخراوی به‌در پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌رکه‌‌ نوێكه‌یدا.

ئه‌لعامری هه‌روه‌ها هیوای خواست وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ببێته‌ هۆكاری سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر باشتر بکات.
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی به‌رێز ئه‌لعامری كرد و جه‌ختی له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ كرده‌وه‌.

© 2017 Hawler