حوزەیران 17, 2019

وەزیری دارایی عێراق: بەشە بودجەی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو وەك خۆی دەمێنێتەوە

وەزیری دارایی و جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی رایگەیاند، قۆناخی داهاتوو بۆ هەولێر و بەغدا گرنگە، سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەكان لە ئێستاوە دەستمان پێ كردووە، تاوەكو ئێستا سێ چوار كۆبوونەوە كراون.

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی لە شاری هەولێر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی:"كۆمەڵێك بابەت هەن پێویستە باس بكرێن و گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە بكرێن، كە ناكۆكییان لەسەرە، لەوانەش: پرسی ماددەی 140 لە دەستووری عێراق، سیاسەت و نەوت و پرسی بودجە و چەند پرسێكی دیكە پشت بەخوا ئەمانە هەموو چارەسەر دەبێت.
سەبارەت بە چارەسەركردنی كێشەكان لە ئێستاوە دەستمان پێ كردووە، تاوەكو ئێستا سێ چوار كۆبوونەوە بەرێوەچوونە.
جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی ئاشكراشی كرد،‌ هەر لەئێستاوە كارەكانیان بۆ بودجەی ساڵی داهاتوو دەستپێكردووە، ئاماژەی بەوەشدا،‌ بەشە بوودجەی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو وەك خۆی دەمێنێتەوە و، بۆ ئەو مەبەستەش چەند كۆبوونەوەیەك كراون، ئومێدی خۆشی بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكان نیشاندا".

 

© 2017 Hawler