تەمموز 07, 2020

لێژنەی بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە

لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دواهه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌ و سبه‌ی یه‌كی شه‌والی مانگی كۆچییه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی بینینی مانگ به‌ مه‌به‌ستی چاودێریكردنی مانگ و بڕیاردان له‌سه‌ر واده‌ی جه‌ژن و كۆتایی ره‌مه‌زان كۆبوه‌وه‌ و بڕیاریدا سبه‌ی جه‌ژن بێت.

هاوكات دیوانی وه‌قفی سوننه‌ له‌ عێراقیش رایگه‌یاند، سبه‌ی جه‌ژنه‌.

پێشتریش شاره‌زایانی فه‌له‌كی رایانگه‌یاندبوو، به‌ هۆی كورتی ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی، ئه‌سته‌مه‌ مانگ به‌ چاوی ئاسایی یان ته‌لیسكۆب ببینرێت و بۆیه‌ چوارشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت.

© 2017 Hawler