ئاب 22, 2019

مەسیحییەکان: لە کوردستان ئازادین، بەڵام لە داهاتووی عێراق دەترسین

سەرەڕای ئەوەی لە کوردستان بە ئارامی دەژین، بەڵام مەسیحیەکان جارێکی دیکە ترسیان هەیە گرووپی چەکداری توندڕەو کۆمەڵکوژیان بکەن و داوا دەکەن هێزی ئەمریکا عێراق چۆڵ نەکات.

مەتران بەشار وەردە، یەکێک لە کەسایەتیە دیارەکانی مەسیحیەکان کە چەند ساڵێكە زێدی خۆی بە جێهێشتووە لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا داوا دەکەن ئەمریکا لە عێراق نەکشێتەوە، مەتران لە راگەیەندراوەکە ترسی لە بڕیاری ئەمریکا هەیە لە کشاندنەوەی بەشێکی کارمەدانی لە عێراق
مەتران بەشار وەردە بە رۆژنامەیەکی ئەمریکای راگەیاند:" زۆر نیگەرانین لەبارەی بڕیاری ئەم دوایەی ئەمریکا کە کەمکردنەوەی ژمارەی کارمەندانی و کەمکردنەوەی بوونی لە عێراق ." وەردە ترسی هەیە ئەو بڕیارە و ناکۆکیەکانی دواتر هاوشێوەی ساڵی ٢٠١١ بێت، ئەو کات بە بڕیارێکی سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا باراک ئۆباما سەربازانی ئەمریکا لە عێراق کشانەوە، دوای کەمتر لە ٢ ساڵ داعش سەرەی هەڵدا و بووە سەر ئێشە بۆ عێراق و کوردستان و خودی ئەمریکاش.
مەتران بەشار وەردە هەروەها دەڵێت:" لە رابردوودا داعش جینۆسایدی کردین، دوای نەمانی داعش ئێمە وەکو کریستیان هیوامان لەسەر بەڵێن و سۆزەکانی ئەمریکا و پابەندییەکەی لە هاوکاری بۆ کەمینەکان لە عێراق هەڵچنیبوو، بەتایبەت کە مایک پێنس،جێگری سەرۆکی ئەمریکا پێشتر بەلێنی پاراستنی ئێمەی دابوو ."
ئەو مەترانە لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان دەژی، لەساڵانی رابردوو بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان باوەشی بۆ هەزاران ئاوارەی مەسیحی و ئێزدی کردەوە، کە هەموویان خەڵکی دەشتی نەینەوا بوون و هەڕەشە و هێرشەکانی داعش ئاوارەی کردن، ئەوان لە هەرێمی کوردستان بەوپەڕی ئازادیەوە دەژین و لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە هاوکاری دەکرێن ."
مەتران بەشار وەردە زیاتر دەڵێت:" بڕیاری کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ بۆشاییەکی وای دروست کرد کە وایکرد داعش سەرهەڵبدار، بۆشایی دیکە بەهۆی نا ئامادەیی ئەمریکا لە عێراق رەنگە کارەساتێکی لەوە خراپتری لێبکەوێتەوە،بۆیە ئێمە چاوەڕیێ روونکردنەوەین لە حکومەتی ئەمریکا بۆ پابەندی لە پاراستنی کەمینەکان لە عێراق .
چوارشەممەی رابردوو وەزاررتی دەرەوەی ئەمریکا لەر راگەیەندراوێکدا داوای لە کارمەندە ناپێویستەکانی کرد باڵۆزخانەی بەغدا و کۆنسوڵخانەی هەولێر بەجێبێڵن، ئیدارەی ئەمریکا رایگەیاند ئەو بڕیارە بەهۆی بوونی هەڕەشە لەسەر کارمەندەکانی دراوە،بەڵام کۆنگرێسی ئەمریکا داوای زانیاری زیاتر لە کۆشکی دەکەن لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو هەڕەشانە .
ستیفن راشی ئەندامی ئەنجوومەنی کلدانی و ئاشووری لە هەولێر دەڵێت:" ئەوەی مەتران وەردە باسی دەکات ترسە لە کشانەوەی بەشێکی کارمەندانی ئەمریکا،ئێمەش هەمان ترسمان هەیە و نازانین هەڕەشەکان چین، لانی کەم پێویستە ئەمریکا کەمینەکان بپارێزێت و ئاگاداریان بکاتەوە ."
راشی دەڵێت :" کریستیانەکان و کەمینەکانی دیکە نیگەرانن لە دۆخی عێراق چونکە کەنیسەکانی عێرا هێشتا راگەیەندراو و بەیاننامەی روونیان لە کەس پێنەگەیشتووە لە ئەمریکاوە کە دڵنیاییان پێبدات لە پاراستنیان .
رۆژی ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند پابەندی تەواوی پاراستنی کریستیانەکانین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ."
ئەو لە ناو ئاپۆڕای جەماوەر لە واشنتۆن لەکاتی لووتکەی بەرگری لە کریستیانەکان رایگەیاند :" ئەمریکا چی دیکە بەتەنیا پشت بە نەتەوە یەکگرتووەکان نابەستێت بۆ پاراستنی کریستیانەکان وکەمینەکانی دیکە لە جینۆساید لە دەستی گرووپە تیرۆرستیەکان."
پێنس ئەوکات هەروەها رایگەیاند" ئەمریکا دەست لە ناو دەست لەگەڵتان کار دەکات بۆ پاراستنی گرووپە باوەڕدارەکان و دامەزراوە تایبەتەکان بۆ هاوکاری ئەوانەی لەبەر بیر و باوەڕیان دەچەوسێندرێنەوە، ئەمە ئەوکاتەیە،ئەمریکا پاڵپشتی خەڵکی پێویست و باوەڕدار دەکات ."
لە ساڵی 2003 ژمارەی مەسیحیەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ملیۆنێک و 500 هەزار کەس بوو، لە ساڵی 2014 ژمارەیان بوو بە 400 هەزار کەس و کەمبوونەوە. لەو ژمارەیەش 100 هەزار کەسیان ئاوارە و پەنابەربوون، بەشێكیان بەرەو وڵاتانی دەرەوە کۆچیان کرد، سەتا٩٠ـی مەسیحیەکانی دەشتی نەینەواش روویان لە کوردستان کرد و لەلایەن هەرێـمی کوردستانەوە داڵدەدران .

 

© 2017 Hawler