تشرینی یەکەم 16, 2019

تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاییەكان و پەیمانگاكان پێش دەخرێت

بەهۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاییەكان و پەیمانگاكان پێش دەخرێت و رۆژی 28/4/2018 دەستپێدەكات و رۆژی سێشەممە 8/5/2018 كۆتایی دێت و رەچاوی ئەوەشكراوە كە رۆژی 1/5/2018 كە پشووی فەرمییە نابێت لە خشتەكەدا دابنرێت.
بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی كە واژۆی كەریم لەتیف ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان، هەڵەبجەی شەهید) كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، بەهۆی بەرژەوەندی تاقیكردنەوەكان و هەڵبژاردنەكانی كۆماری عێراقی فیدراڵ تاقیكردنەوەكان پێشخراون.
بەڵام سەبارەت بە پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، هەر چەندە لە هەمان رۆژ دەستپێدەكات، بەڵام تاقیكردنەوەكان لە رۆژی پێنجشەممە 10/5/2018 كۆتایی دێت.
لە نووسراوەكەدا داواكراوە، بۆ پارێزگاری لە ئاستی زانستی، پێویستە هەوڵ بدرێت پرۆگرامی خوێندن تەواو بكرێت لەو ماوەیەی كە ماوەتەوە و جگە لەوانە، بڕگەكانی دیكەی ساڵنامەی خویندنی (2017 - 2018) وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.
بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت".

© 2017 Hawler