ئایار 25, 2019

ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا مەشقی سه‌ربازییان له‌ عێراق و كوردستان هەڵپەسارد

بە هۆی گرژی لە ناوچەکە هەردوو وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا، بە شێوەیەکی کاتی مه‌شق و راهێنانەکانیان بە هێزە سەربازیەکانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان راگرت.

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ جموجۆڵه‌كانیان له‌ عێراق سنووردار كردووه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ڵپه‌ساردووه‌.
جه‌بار یاوه‌ر راشیگه‌یاند، به‌ هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتیی، ئه‌ركه‌كانیان له‌ راهێنان به‌ سوپا ڕاگرتووه‌.

© 2017 Hawler