ئاب 19, 2019

ماوەی بەسەرچوونیان کۆتایی هاتووە و بە ساختە دەستکاری ماوەی بەسەرچوونی کراوە

لە میانەی هەڵمەتەکانیان، لیژنەکانی چاودێریکردنی بازاڕ لە هەولێر و سلیێمانی، دەستیان بەسەر ٥٩ تەن خوارمادا گرت، کە شیاوی خواردن نین بە پێی ڕێنماییەکانی خۆپاراستنی تەندروستی.

دوێنێ ڕۆژی چوارشەممە، لیژنە جۆراوجۆرەکانی چاودێری بازاڕ لە قایمامییەتیقەزای ناوەندی هەولێر، دەستیان بەسەر ٣٢ تەن خورمای ماوە بەسەرچوودا گرت و لە عەلوەی هەولێر بەشی ئابووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیش، ڕایگەیاندووە، له‌ عه‌لوه‌ نوێكه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕی 27 تۆن خورمادا گرتووه،‌ كه‌گومانی خراپبوونی لێكردووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كردووه‌ بۆ كاری پێویست.
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە لێدوانیدا لەمبارەیەوە بە کەناڵی ڕووداوی گووتوە:" خەڵکانێک هەن دەیانەوێت مانگی رەمەزان بقۆزنەوە بۆ ساخکردنەوەی کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوو. دوای بەدواداچوونێکی چڕ ئەمڕۆ لیژنەکانمان توانیان لە کۆگاکانی پشت عەلوەی هەولێرد دەستبەسەر 32 تۆن خورمای بەسەرچوودا بگرن".
نەبەز عەبدلحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، ئەوەشی ڕاگەیاندووە:" ەوانەی ئەو کارەیان کردووە پێش دوو مانگ ئامادەکاریان کردووە، چەندین جۆر خورمیان لە ناوچەکانی خواری عێراق هێناوە، هەر هەمووشی ماوەکەی بەسەرچووە".
هاوکات لە سلێمانیش بە گوومانی خراپبوون، به‌شی ئابووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، له‌ عه‌لوه‌ نوێكه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕی 27 تۆن خورمادا گرتووه،‌ كه‌گومانی خراپبوونی لێكردووه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كردووه‌ بۆ كاری پێویست.
قایمقامی سلێمانی لەمبارەویەوە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، ‌خاوه‌نی ئەو خورمایە به‌نیازبووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی خورماکە ساخبكاته‌وه‌، کە له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ شیاو خواردن نییه‌.
‌ته‌واوی خورما ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ به‌ فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌نێوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌نێوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان، بە هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان. بازاڕی کڕینی خواردەمەنییەکان دەکەونە بەر لێشاوی کڕیاران و بۆ ئەم مەبەستەش حکومەت هەوڵدەدات لە ڕێگای لیژنە تایبەتەکانی بازاڕەوە کۆنتڕۆڵی بازاڕ بکات، بە مەبەستی تەندروستبوونی ئەو کەل و پەلانەی لە بازاڕەکاندا ساغ دەکرێنەوە و هەروەها کۆنتڕۆڵکردنی نرخیان تا بازرگانەکان نەتوانن بە ئارەزووی خۆیان نرخ بەرز بکەنەوە.

 

 

© 2017 Hawler