ئاب 19, 2019

وەزارەتی پەروەردە خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەر‌دەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی ئەزموونە گشتییەكانی ئامادەیی بۆ لقەكانی وێژەیی، زانستی، پیشەیی و نۆی بنەڕەتی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئاگادارییەكەی وەزارەتی پەروەر‌دەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،‌ رۆژی یەكشەممە 26-5-2019 یەكەم رۆژی تاقیكردنەوەكانە.
لە بەشی زانستی وانەی زیندەوەرزانی یەكەم تاقیكردنەوە و لە بەشی وێژەیی وانەی مێژوو یەكەم تاقیكردنەوەی قوتابییەكانە.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژانە تاقیكردنەوەكان لە كاژێر 8:30 خولەكی‌ بەیانی دەستپێدەكات و ئەگەر هەر رۆژێك بەر پشووی فەڕمی بكەوێت، ئەوا ئەزموونەكانی ئەو رۆژە دەچێتە شوێنی ئەزموونی پاشتر و بەهەمان خشتە دەڕوات.
لە كۆتایی خشتەی تاقیكردنەوەكاندا، ئاماژە بەوەكراوە بەهۆی ئەوەی جەژنی رەمەزان‌ دەكەوێتە نێو ئەزموونەكان‌، بۆیە تاقیكردنەوەكان لە 3-10-2019 تاوەكو 10-6-2019 رادەگیرێت".

 

پەیامنێری هەولێر

© 2017 Hawler