
مه‌سروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان 24 رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی داوە.
مەسرور بارزانی کە بەشدارە لە کونفرانسی ئاسایشی میونشن و دوای کۆبوونەوەی شاندی کوردستان لەگەڵ حەیدەر عەبادی گووتی، دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانه.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، كوردستان به دوو ئاستی جیاواز به‌شداری كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كردووه و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیشیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌واڵگری وڵاتان ئه‌نجامداوه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، میوانداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ئه‌منی و سیاسی، نیشانه‌ی گرنگیپێدانه به هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهان.
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بادی و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان ببێته بنه‌ما.
دووپاتیشی كرده‌وه، به‌غدا هه‌ندێك بیانوو و پاساوی هه‌یه و ئه‌و پاساوانهش له جێی خۆیدا نییه و له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا به روونی و راشكاوی بیروبۆچوونی خۆمان خستووه‌ته‌ڕوو.
روونیشی كرده‌وه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كاتی زیاتری پێویسته و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌بادی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان داویه‌تی جێبه‌جێیان بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان كراون و راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی به‌غدا باسیان له هه‌ندێك گرفتی ته‌كنیكی كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن ده‌كرێنه‌وه.
مه‌سروور بارزانی دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر نیازی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌یان هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستانیش هیچ گرفتێكی نابێت بۆ ئاماده‌كارییه‌كان.