تشرینی یەکەم 21, 2019

سازش نەكردن لەسەر داوا و مافەكانی قوتابیان بنەمای كاركردنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بووە و دەبێت

ئەمڕۆ ١٨ی شوباتی ٢٠١٨،٦٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بنیاتنان و دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان) و (یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان)، ئەو دوو ڕێکخراوە لە ساڵی ١٩٥٣ لەسەر بنەمای خزمەتی گەنجان و لاوانی کوردستان و چینی قوتابیان و خزمەتکردنیان دامەزراوە، ڕۆڵ و کاریگەری بەرچاویشیان هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری و نەتەوەیی لای چینی لاوان و قوتابیان. کە ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ ئەو گرنگییەی بارزانی نەمر بە چینی قوتابیان و لاوانی داوە:

نێچیرڤان کەلاری، سکرتێری ئێستای یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەدا جگە لە پەیامی پیرۆزبایی بۆ چینی قوتابیان و لاوان، دەڵێت، یەکێتی قوتابیانی کوردستان، هەمیشە لە نوێبوونەوەدایە لە پێناو بینینی ئەو ئەرکەی پێی سپێردراوە لە گۆڕەپانی کاری ڕێکخراوەیی، بە شیوەیەک بگونجێت لەگەڵ شیوازی کارکردنی سەردەمییانە.
نێچیرڤان کەلاری سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان دەڵێت" دامەزراندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان لە دوای ھەست كردنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بوونی كەلێنێكی گەورە لە ناو چینی قوتابیان، پێویستییەكی مێژوویی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد بوو. ١٨ی شوباتی ١٩٥٣ سەرەتای گەشەسەندنی ھزری نەتەوەیی بوو لە ناو چینی قوتابیان و كاریگەری ئەم رێكخراوە دواتر لە بەشداری كارای ئەندام و كادیرانی لە شۆڕشی ئەیلولی مەزن، شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز، و راپەڕینی بەھاری ١٩٩١ لە ھەرێمی كوردستان چ بە ئاشكرا لە شاخ و چ بە نھێنی لە شار رەنگیدایەوە. لە پاڵ ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان، برەودان بە رەوتی زانست و رۆشنگەری لە پێشینەی كارە پیشەییەكانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بوون و سازش نەكردن لەسەر داوا و مافەكانی قوتابیان بنەمای كاركردنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان بوون و دەبن. یەكێتی قوتابیانی كوردستان وەك رێكخراوێكی كاریگەر لە كوردستان كە ئەویش لە گرنگی ئەو چین و توێژەی نوێنەرایەتییان دەكات سەرچاوە دەگرێت، ھەمیشە لە نوێ بوونەوەدایە لە پێناو بەردەوامیدان بە رۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە گۆڕەپانی كاری رێكخراوەیی بە جۆرێك كە پێكھاتە و شێواز و چۆنییەتی كاركردنی گونجاوبێت لەگەل شێوازی سەردەمییانەی كاری رێكخراوەیی. لەم یادەدا، سڵاو لە گیانی پاكی شەھیدانی كوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد، سڵاو لە گیانی پاكی شەھیدانی (ی.ق.ك)، سڵاو لە گیانی پاكی شەھیدی سەركردە (فەرەنسۆ ھەریری)، سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەكان و كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان.
کۆڤان عیسا، ئەندامی پێشووی سکرتارییەتی قوتابیان لەم یادەدا دەڵێت: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی یەکە بە یەکەی قوتابیان وخوێندکاران ومەکتەبی سکرتاریەت و ھەموو ئورگانەکانی ئەم رێکخراوە تێکۆشەرە دەکەم، ەکێتی قوتابیانی کوردستان ئەو رێکخراوە یە کە رەگی داکوتاوە لە نێو خەبات و بەرخودانی نەتەوەکەمان لە باشوری کوردستان وە گەورەترین شانازی ئەم رێکخراوەیە ئەوەیە کە مێژوویەکی دوورو درێژی ھەیە لە بەرخودانی میللەتەکەمان ھەر لە ساتی دامەزراندنیەوە تاکۆ ئێستا جێ پەنجەی دیارو کاریگەری داناوە لە نێو کومەڵگای کوردستانیدا بە قۆتابخانەی پێگەیاندنی سەرکردەو کادیرە سیاسی یە دیارەکان دادەنرێت.
زیاتر دەڵێت، چۆن یەکێتی قوتابیان خاوەنی مێژووییەکی دێرینە لە دوای ڕاپەڕینیشەوە بەردەوامی هەبووە لە خزمەتی چینی قوتابیان بێ جیاوازی ئاینی و مەزهەبی و حیزبی و پرۆژەی جوانی لە ناوەندەکانی خوێندن هەبووە بۆ خزمەتی قوتابیان.
ڕێکار مەلاحەسەن، کادر پێشووی یەکێتی قوتابیانی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەدا دەڵێت" یەکێتی قوتابیانی کوردستان ھەمیشە دیوێکی مۆدێرن و جوانی ھزری نەتەوەیی بووە و خودان شەھیدی باڵایە لەو پێناوەشدا کە شەھید (لەیلا قاسم)ە. گرنگترین پێدراوەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لە مێژوو و ئێستادا خاڵ گەلێكن کە خۆی دەبینێتەوە لە بوونی دەرچەیەکی گرنگ و کاریگەری بۆ کاری رێکخراوەیی بە ڕووی ئافرەتدا لە ھەرێمی کوردستاندا، لە ھەمان کاتدا مینبەرێکی دروست و گرنگە بۆ ئەدای سەرکردایەتی سنوردار کە دەکرێ ببێتە پەمانگایەك لە پێناو بنیادنانی ھێزێکی گەورەیی مرۆیی، کە سەر ئەنجام ھەموو ئەمانە سەروەتی نیشتمانین.
هەروەها دەڵێت" یەکێتی قوتابیانی کوردستان بۆ ڕابردوو و لە ئێستا و ئایندەشدا پێویستیەکی مەزنە، لە مێژوودا دەکرێ وەك ئیفتیخارێك تەماشا بکرێ بەو پێیەی یەکەم پراکتیزەکردنی کاریێکی رێکخراوەیی و مەدەنیانەیە لە کوردستاندا و بنیادنانی بناغەی کۆمەڵی مەدەنی بووە لە باشوری کوردستاندا
ئەمڕۆ لە هەمان کاتدا، ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانە، نەوزاد فوئاد، کارگێڕی مەكتەبی سکرتارییەتی ڕێکخراوەکە بەم بۆنەیەوە دەڵێت" شوبات رۆژێکی پرشنگدارە لەمێژووی بزافی کاری رێکخراوەی کۆمەڵگای مەدەنێدا، کادیرانی رێکخراوەکانی لاوان و قوتابیانی کوردستان بەفەخروشانازیەوە دەروانینە خەباتوکاروچالاکی رێکخراوەکانمان، لێرەدابەندە زیاترمەبەستمە باسی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بکەم، ئەم رێکخراوەی من ئیسا کاری تێادەکەم لەکاتی دروست بونیەوە لە١٨شوباتیساڵی ١٩٥٣ تابەئەمرۆدەگات کەئەم ساڵ یادی ٦٥ساڵیەتی. هەمیشە جگەلە دەرفەت رەخساندن بۆ ممارەسەکردنی حەزوخولیاکانی لاوان بەهەمان شێوەش خاکو نەتەوەو مافی رەوای نەتەوەکەمان ئەولەوێتی فەرهەنگی گۆشکردنی تاک بەتاکی کاری ئەم رێکخراوە بوە، هەربۆیەیشە کادیرانی ناو ئەم ریکخراوە هەمیشە پێشمەرگەئاسا لەرێزی هەرپێشەوەی نیشتیمان پەروەرانن و هەربویەیشە بەرێکخراوی لاوان وتراوە یەکێتی لاوان رێکخراوی نێشتیمان پەروەرا نە، بۆیە پارستنی خاکو ئایندەی وڵات لەئەستوی لاواندایە.

© 2017 Hawler