نیسان 23, 2019

میرانی: رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێم نزیكە.. دەبێ یەكتر رازی بكەین

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئاشكرای دەكات، پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی نوێ واژۆ دەكەن و رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان نزیكە.
 
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەمزووانە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان لایەنەکان یەکلایی دەبێتەوە.
 
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: "لەگەڵ گۆڕان دانوستاندن و گفتوگۆمان لە بارەی بوونی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دەبێ یەكتر رازی بكەین و بەرژەوەندییە حزبییەكان بخەینە دوای بەرژەوەندی میللەتەكەمان".
 
ئاماژەی بەوەشدا: "لەگەڵ گۆڕان رێككەوتنەكەمان تەواو كردووە و بەمنزیكانە لەگەڵ یەکێتیش تەواوی دەكەین".
 
جەختیكردەوە: "ئەگەر لەگەڵ یه‌كێتى رێککەوتن واژۆ نەكەین، ئەدی چۆن ھەنگاوی دیكە بھاوێژین".

 

© 2017 Hawler