نیسان 23, 2019

مه‌سرور بارزانی و فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا كۆبوونە‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشەممە 15/4/2019 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ (جه‌نه‌ڕاڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن) فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا و شاندی یاوەری كرد.
 
له‌م دیدارەدا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هەماهەنگی لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستان تاوتوێكرا. 
 
مەسرور بارزانی  لە ئاماژەیەکدا بۆ پەرەسەندنی ھەرەشەی تیرۆریستان لە ھەندێ ناوچەی عێراق، پێویستی بەردەوامیی ھەماھەنگی ھەمەلایەنەی دووپات کردەوە و خوازیاری  پەلەکردن بوو لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە مەبەستی پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و گێرانەوەی سەقامگیری و بەرتەسککردنەوەی جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچانە.
 
لەلای خۆیەوە فه‌رمانده‌ی گشتی تیمی هاوبه‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ عێراق و سوریا وێڕای ئاماژەدان بە کاریگەری رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە روبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، رۆڵ و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و عێراق و هەرێمی کوردستانی بۆ سەقامگیرکردنەوەی ناوچەکە بە پێویست و کاریگەر زانی.
 

 

© 2017 Hawler