ئەیلول 21, 2019

یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان سێیەم کۆنگرەی خۆی بەسەرکەوتوویی بە ئەنجام گەیاند

لەژێر دروشمی " سیستمێكی پەرلەمانی دروست و هەنگاونان بەرەو چاكسازیی و سەروەریی یاسا" یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان-عێراق، سێیەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر بەسەرکەوتوویی بە ئەنجامگەیاند، لە کاتێکدا بەهۆی بارودۆخی نەگونجاو کوردستان لەڕووی سیاسیەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر یەکێتییەکە نەیتوانی کۆنگرەی خۆی ببەستێت، کە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی دەبێت هەر چوار ساڵێک کۆنگرە ببەستێت:

کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان
کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، بە بەشداری نزیکەی ٣٠٠ ئەندامی یەکێتییەکە، لە ڕۆژی ٦ ی ئەم مانگە، لە هۆڵی پێشەوای وەزارەتی ڕۆشنبیری لە شاری هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد، دەستپێکردنەکەشی بە خوێندندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئان بوو، دواتر چەند وتارێک پێشکەشکرا سەبارەت بە ڕۆڵی یەکێتییەکە و گرنگی دامەزراندنی و وتاری بەخێرهاتنیش لەلایەن سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە، فەرهاد عەونی، خوێندرایەوە و دواتر سەرۆکی پەرلەمانیش د.ڤاڵا فەرید لە کۆنگرەکەدا وتاری خۆی پێشکەشکرد، پاشان دەستەی بەڕیوەبردنی کارەکانی کۆنگرە دیاریکران و ڕاپۆرتی سەرۆکایەتی لیژنەکانی یەکێتییەکە لە لایەن سەرۆکی لیژنەکانەوە خوێندرایەوە و تاوتوێ کرا لە لایەن ئەندامانی کۆنگرەوە و کۆمەڵێک پێشنیاز و راسپاردە خرانە دەنگدانەوە، بەمەبستی هەموارکردنی یاسای ژمارە ١٧ی ساڵی ٢٠٠٦ی هەموارکراو.
پاشان لەسەر داوای ئەندامانی کۆنگرە، بڕیاردرا لیستی دەستەی باڵای یەکێتییەکە لە شێوەی لیست پێشکەش بکرێت و هەڵببژێردرێت، کە دادوەر کاوە سدیق سەرپەرشتی بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنەکەی دەکرد، تیایدا لیستی بەردەوامی و گەشەپێدان کە هیچ ڕکابەرێکی نەبوو، لە لایەن ڤەمال قاسم پێسکەشکرا و پاش دەنگدان پەسەند کرا.

کۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەڵبژێردراو و دیاریکردنی سەرۆکی نوێ
دوای ئەوەی لە کۆنگرەدا و بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، لیستی باڵا هەڵبژێردان کە پێکهاتبوون لە ١١ئەندام، لەو ١١ ئەندامەش، ٩ ئەندامی کارا و ٢ ئەندامی یەدەگ، دەستەی باڵا بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ، لە نێوخۆیدا دوو کۆبوونەوەی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەی یەکەمدا، سەرۆک و جێگری سەرۆک و بەرپرسی دارایی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا، بەم شیوەیە: جەمال محەمەد قاسم وەک سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا، کەریم بەحری وەک جێگری سەرۆک و سالم تۆما کاکۆ وەک بەرپرسی دارایی هەڵبژێردرا و سەمیر گۆرانیش وەک بڕیاردەری دەستە هەڵبژێردرا.
جێگری سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتاران: هەوڵدەدەین کار و چالاکییەکانمان بگەیەنینە ئاستێکی باشتر
کەریم بەحری، کە پێشتر ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتییەکە بوو، لەم کۆنگرەیەش وەک جێگری سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان هەڵبژێردرا، لە لێدوانێکدا بۆ هەولێر ئەوەی راگەیاند، ئەگەرچی لە رابردووشدا یەکێتییەکەیان ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، لە پرۆژە یاساکان و بەرنامە حکوومییەکان و نەتەوەییەکان، بەلام وەک دەستەی نوێی هەڵبژێردراو لە ئێستادا سەرقاڵی نوسینی پرژە چالاکییەکانی خۆیانن بۆ ئەوەی بتوانن لە ئایندەدا بە ئەنجامی بگەیەنن، کەریم بەحری ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەرچی هەندێک کەس سەرنج و ڕەخنەیان لە کۆنگرەی سێیەم هەیە، بەلام ئەوان بە کۆنگرەیەکی سەرکەوتووی دەزانن، لەمبارەیەوە دەڵێ:" ئێمەش چاوەڕێی کۆنگرەیەکی سەرکەوتووتر بووین، کە دەنگدانەوەی میدیایی زیاتری هەبێت و میوانی بیانی ئامادەبێت لە کۆنگرەکە، بەڵام ئەوەی کراوە هەر ئەوەندە لە توانادا هەبووە".
کەریم بەحری، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە لیستی باڵای هەڵبژێردراو بە ڕیککەوتنی حیزبی ئامادەکرابێ، رایگەیاند، لەسەر ئاستی ئاڵوگۆڕی سەرۆکی یەکێتییەکە ئەوە نەریتە کە ڕێککەوتنی فراکسیۆنی گەورەی نێوپەرلەمانی دەوێ و کە فرسکسیۆنەکانیش دواجار باکگراوندی حیزبیان هەیە، بەڵام هەڵبژاردنی لیستی دەستەی باڵا، بە ڕێککەوتنی نێوخۆی یەکێتییەکە بووە، ئەوەشی بە "هەولێر" راگەیاند، کە ئەوان کاری لەپێشینەیان وەک دەستەی نوێی هەڵبژێردراو، هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی کۆدەنگی لە نێوان هەموو لایەک دروستبکەن لە پیناو ئەوەی کابینەی نوێی هەرێم بە زوویی پێکبێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت.

یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان
ئەم یەکێتییە، بە یاسای ژمارە ١٧ی ساڵی ٢٠٠٦ و لە ١ی١٠ ی ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە و لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠ ئەندامی هەیە، کە پێکهاتوون لە ئەندام پەرلەمانانی کورد، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی هەرێم و عێراق،ئامانجی ئەم یەکێتییە به‌كارخستنیئه‌زموونوشاره‌زاییئه‌ندامه‌كانیله‌رووییاسایی،سیاسی،فه‌رهه‌نگیكه‌ده‌یخاته‌به‌رده‌مپه‌رله‌مانیكوردستانوحكومه‌تیهه‌رێمورێكخراوه‌كانیكۆمه‌ڵگه‌یمه‌ده‌نیوناوه‌نده‌كانیپه‌یوه‌نداریناوخۆوهه‌رێمیونێوده‌وڵه‌تیله‌مرووه‌وه‌پرۆژه‌وپێشنیارپێشكه‌شده‌كاتم هاوکات هەوڵی چەسپاندنی یاسا و دیموکراتی و پێشخستنی ڕۆڵی پەرلەمان دەدات.

© 2017 Hawler